شیعه و جێژنی ره‌مه‌زان!
ک . م
ئه‌وه‌ی که لای هه‌ر مرۆڤێکی خاوه‌ن باوه‌ڕو حاڵی بوو له ناوه‌رۆک و ئامانجه‌کانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام روون و ئاشکرایه ئه‌وه‌یه‌که، ئه‌ودینه دینی یه‌کیه‌تی ویه‌ک ریزی هه‌موو شوێن که‌وتوه‌کانیه‌تی. به‌پێی رێنوێنی و ده‌ستوراتی ئه‌و دینه‌و هه‌ڵس و که‌وتی رێبه‌ره‌پایه‌به‌رزه‌که‌ی واته پێغه‌مبه‌ری خودا،(د.خ) نابێ هیچ جۆره دووبه‌ره‌کی و چه‌ند ده‌سته‌ییک له نێوان رێڕه‌وان و شوێن که‌وتاونی ئه‌و دینه‌داهه‌بێت.
ئه‌وه‌ی که لای هه‌ر مرۆڤێکی خاوه‌ن باوه‌ڕو حاڵی بوو له ناوه‌رۆک و ئامانجه‌کانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام روون و ئاشکرایه ئه‌وه‌یه‌که، ئه‌ودینه دینی یه‌کیه‌تی ویه‌ک ریزی هه‌موو شوێن که‌وتوه‌کانیه‌تی. به‌پێی رێنوێنی و ده‌ستوراتی ئه‌و دینه‌و هه‌ڵس و که‌وتی رێبه‌ره‌پایه‌به‌رزه‌که‌ی واته پێغه‌مبه‌ری خودا،(د.خ) نابێ هیچ جۆره دووبه‌ره‌کی و چه‌ند ده‌سته‌ییک له نێوان رێڕه‌وان و شوێن که‌وتاونی ئه‌و دینه‌داهه‌بێت. چونکه ئیسلام یه‌ک دین ویه‌ک به‌رنامه‌و رێبازه، ئه‌ویش دینی خودا و رێبازی پێغه‌مبه‌ری خودایه که مرۆڤه‌کان بۆ به‌خته‌وه‌ری دنیا و ئاخیره‌ت بانگ ده‌کا ودژی هه‌رچه‌شنه دووبه‌ره‌کی وئاژاوه‌گێڕی و دژایه‌تیکه له‌نێوان مرۆڤه‌کاندا. ئاشتی و ئاوه‌دانی و رزگاری و به‌خته‌وه‌ری و سه‌رفرازی و پێشکه‌وتن وزانست و زانیاری و خۆشه‌ویستی و جوانکاری و جوانبێژی و ده‌ست و داوێن پاکی، له رێنوێنیه‌کانی ئه‌و دینه و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌تی. ئه‌م دینه هه‌رچه‌ند که سه‌رچاوه‌ی خۆشبه‌ختی ورزگاری مرۆڤه ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه مه‌یدانیه‌وه، له لایه‌ن مرۆڤه‌کانیشه‌وه دژبه‌ری کراوه‌و کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی هاتۆته رێ و زۆر که‌س ولایه‌ن وتاقم وده‌سه‌لات له دژی راوه‌ستاون. ئه‌وانه‌ی که به ئاشکراو له‌پانه‌وه باوه‌ریان به‌م دینه و ده‌ستوراته‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بووه وله هه‌موو ده‌وران وقۆناغ و شوێنه‌کاندا دیار‌و به‌رچاو بوون ، زیانیان بۆ ئه‌م دینه زۆر له‌وانه که‌متربوه که به ناو هه‌ڵگری بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌و دینه‌بوون و خۆیان به‌به‌رحه‌قترین په‌یڕه‌وانی زانیوه، به‌ڵام له زوربارو شوێنه‌وه دژی ده‌ستوراتی ئه‌ودینه و هه‌ڵس وکه‌وتی ۆپێغه‌مبه‌ری ئه‌ودینه‌بوون!!.
هه‌ر دوابه‌دوای دامه‌زراندن و هاتنه‌ئارای مه‌زهه‌بی شیعه‌گه‌ری وبه ده‌سته‌وه‌گرتنی جڵه‌وی کاروباری ئایینی له لایه‌ن ئاخونده‌کان و په‌ره‌پێدانی خورافات و هه‌ڵس و که‌وتی دوور له یاسا‌و رێسای ئیسلام و دانانی خه‌ت و رێبازی جۆراوجۆر و جیا بوه‌وه له خه‌ت و رێبازی سه‌ره‌کی ئیسلامی راسته‌قینه و په‌ره‌پێدانی فیتنه‌و فه‌سادو چه‌ند به‌ره‌که‌یی له ناو په‌یره‌وانی ئایین دا، بۆ ته هۆی گه‌لێک کێشه‌و دانه‌مه‌زراوی له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌گشتی و وڵاتانی ئیسلامی دا به‌تایبه‌تی. که ئیسلام هات و په‌یڕه‌و به‌رنامه‌و یاسای خۆی راگه‌یاند، ئه‌و دینه به ته‌واوی بووه دینی کامڵ و بێ که‌م و کووڕی مرۆڤ و، خودا و پێغه‌مبه‌ر و رووگه یه‌ک بوون. رێ و ره‌سمه ئایینیه‌کان و جێژن و بۆنه ئایینیه‌کان یه‌ک بوون و به‌به‌ک شێوه و له کات و زه‌مانی دیاری کراوی خۆیدا به‌پێی بڕیاری ناوه‌نده ئیسلامیه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چوون. که‌چی ئاخوندی دین به‌دنیا و ده‌سه‌ڵات فرۆشی سه‌رچاوه‌ی فیتنه‌و دووبه‌ره‌کی ، ئه‌و یاسا و ده‌ستورو رێ و ره‌سم و رێ وشوێنانه‌یان شێواند، به‌جۆرێکی وا چه‌ند به‌ره‌کی و ده‌سته و ده‌سته‌بازی و خه‌ت و رووگه‌ی جۆراوجۆریان له‌ناو په‌یڕه‌وانی دین دا، به‌تایبه‌ت په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی شیعه‌دا، بره‌وپێدا که راستی و ره‌وایی و پیرۆزی دینه راسته‌که‌شیان خسته ژێر پرسیاره‌وه و به‌هۆی هه‌ڵس و که‌وتی ئه‌وانه‌وه هه‌رچی کرده‌وه وتاری ناره‌وا و دوور له رێ و شوێنی مرۆڤانه‌یه، ده‌خرێته پاڵ ئیسلام و موسڵمانانی به‌راستیه‌وه!. ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ێ له سه‌ر لاساری و ئاژاوه‌گێڕی و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه و خوێنڕێژی و خۆشکردنی ئاگری شه‌ڕ و شۆر له‌و جیهانه به‌رینه‌دا، له لایه‌ن ئاخوند و ئیمام و پێشه‌وایانی مه‌زهه‌بی شیعه‌وه، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئاخونده مه‌زنیخوازو دیکتاتۆڕه‌کانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به سه‌ر ئێران‌دا بدوێن ، ده‌بێ باسێکی وابکینه‌وه که پێویستی به چه‌ندین به‌شی جیاجیای دوور‌و درێژ بێت ، هه‌ربۆیه لێره‌دا من ده‌مه‌وێت ئیشاره‌ێکی بچووک به یه‌کێک له‌و لاساری ودووبه‌ره‌کی نانه‌وه‌ی ئاخوندی سه‌رچاوه‌ی هه‌موو فیتنه‌و شه‌ڕو گه‌ڵاڵه رێژ بۆ هه‌موو پلانه ترۆریستیه‌کانی جیهان بکه‌م، که دڵۆپه‌ێکه له ده‌ریای تاوان و گێره‌شیوێنی و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه‌یان. که ئه‌ویش بڕیار دان و به‌رگری له به‌رێوه‌چوونی جێژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ، له کات رۆژی خۆی دا بوو. کارگێڕانی رژیمی ئاخوندی ئێران له‌سه‌ر بریاری ئاخونده‌کان له سه‌رتاسه‌ری ئێران دا به‌تایبه‌ت له کوردستان و ناوچه سوونی مه‌زهه‌به‌کاندا، رایان گه‌یاند که هه‌رکه‌س به پێی بڕیار‌و ده‌ستوراتی رژیم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جێژن هه‌ڵس و که‌وت نه‌کات، به‌توندترین شێوه سزاده‌درێ و له ریزی دژمنانی به‌ناو شۆڕشی ئیسلامی دێته‌ژمار.! ئه‌گه‌ر به وردی بڕوانینه شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی جێژن به پێی ده‌ستوراتی ئیسلام ده‌بی هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن باوه‌ڕ سه‌رنج بداته فه‌رموده‌کانی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی که خودای مه‌زن له رێنوێنی رێبه‌راندا ( قورئانی پیرۆز) سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن ئه‌و پێغه‌به‌ره‌وه پێتان گه‌یشت وه‌ری گرن ، ئه‌وه‌ش که له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه دووری لێ‌کرا وه‌لای نێن و دووری کیبکه‌ن!. ده‌هه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ر و راگه‌ێنه‌ره مه‌زن و به‌رزه ده‌فه‌رموێ: به‌ڕۆژوو بن که مانگتان دی و بیشکێنن که مانگتان دی.! ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ که 29 رۆژ بوو، له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ربی دا وه‌ک عه‌ره‌بستانی سعودی،ئه‌رده‌ن، ته‌واوی ئیمارات و چه‌ندین وڵاتی دیکه‌ش وه‌ک به‌شی سووننی نشینی عیراق و ته‌واوی باشوری کوردستان وێکڕاو به پێی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه که مانگ بیندراوه و زانایانی جیهانی ئیسلامی جیژنیان راگه‌یاند و موسڵمانان جێژنیان گرت.به‌ڵام کۆماری به‌ناو ئیسلامی ئێران که ئاخوندی خورافیخواز و سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه‌گێڕی له سه‌رتاسه‌ری جیهان دا رێبه‌ری ده‌که‌ن،به دژی بانگه‌واز و بریاری مسڵمانانی جیهان به‌ریان له به‌رێوه‌چوونی رێ و ره‌سمی ئه‌و جێژنه له کات و رۆژی خوی‌دا گرت وکه‌لێن وته‌فره‌قه‌یکی گه‌وره‌یان خسته ناو مسڵمانان و په‌یڕه‌وانی ئیسلام به‌تایبه‌ت له به‌ینی شیعه‌و سوونی دا. به‌داخێکی زۆر گرانه‌وه له ژێر ته‌ئسیری ده‌سه‌اتدارانی ئێران، ده‌سه‌لاتدارانی ئایینی له عیراق، که‌وتونه ئه‌و گێژاوه‌وه و ئه‌وانیش هه‌ربه‌و خه‌ت و رێبازه‌دا ده‌ڕۆن که کاربه‌ده‌ستانی ئێران دیاریان کردوون . به‌داخه‌وه له عیراقی وێرانی ده‌ستی دووبه‌ره‌کی له‌ت و په‌ت بوودا که رۆژ نییه ده‌یان کوشته‌و کۆڵه‌واری لێنه‌که‌وێته‌وه، به هۆی ئه‌و هه‌موو ناکۆکیانه‌وه که له‌سایه‌ی بیر‌و باوه‌ڕی جوراوجۆره‌ی ئایینی و غه‌یره ئایینیه‌وه سه‌رری هه‌لداوه، دوای رزگار بوونی له‌ده‌ست فیرعه‌ونی زه‌مانه، سه‌ره‌رای ئیختیلافه کۆنه‌که‌ی دوو ده‌سته‌یی شیعه‌و سوونه، ئیختیلافی شیعه و شیعه‌ش له یه‌ک ماڵ وله یه‌ک وڵات دا هاتۆته ئاراوه. مه‌جلیسی ئه‌علای ئیسلامی به سه‌رۆکایتی عبدالعزیز الحکیم رۆژی چوارشه‌ممه له گه‌ڵ ئێران کردیه جێژن . باشه ئه‌و چونکه له‌سه‌رده‌می راکردنی له‌ده‌ست فیرعه‌ونی زه‌مانه بۆ ژێر سێبه‌ری رژیی ئاخوندی ئێران و له‌خزمه‌ت خومه‌ینی و خامنه‌یی دابوه و ره‌نگ و بۆی ئه‌ونی گرتوه و ئێستاش هه‌ر له‌وێوه تام و جێژ وه‌رده‌گرێ.! به‌ڵام مه‌خابن ئه‌وکه‌سه‌ی که‌هێندێک له رێبه‌رانی کوردیش به باوکه گه‌وه‌ره‌ی کوردانی ده‌زانن و به ناوی فه‌خامه‌ت ناوی ده‌به‌ن و عه‌رزی بۆ ده‌ستماڵ ده‌که‌ن و کوڕنووشی بۆده‌به‌ن و به مه‌ڕجه‌عی ته‌واوی عیراقی داده‌نێن، که پێیان وایه هه‌موو هه‌ست و نیستی عیراق به هه‌موو کمایه‌سیه‌کانیه‌وه له قه‌بزه‌ی قودره‌تی ئه‌ودایه، که‌واشه، به‌داخه‌وه هیچ رێز‌و ئه‌رزشێکی بۆ ئیسلام و سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دانه‌نا. ئه‌م پیاوه که ته‌نها یه‌که‌سواری مه‌یدانی ئیشتیهادی عیراقه، ره‌چاوی ئه‌وهه‌موو کوشت و کوشتارو ئیختیلافه‌ی نه‌کرد و ته‌نانه‌ت رێزی بۆ هاوتا شیعه‌که‌ی خوشی دانه‌نا و رق و قینی خوی به جیژنی ره‌مه‌زان رشت و له داخی وان رۆژی پینج شه‌ممه کردی به‌جێژن و رۆژی سێهه‌می مانگی شه‌ووال ، دوای دوو رۆژ له جێژنی راستی، جێژن گه‌یشته لای ئه‌و موشیه‌هیده ته‌قالیدکه‌ره.! ئا ئه‌مه یه ره‌هبه‌ری به‌شێکی به‌رچاو له مسڵمانانی شیعه مه‌زهه‌به له عیراق! جا ئه‌مه له قوتووی چ عه‌تتارێک دا بیندراوه؟. ئه‌مانه که خۆ به هه‌ڵگری ئاڵای ته‌هاره‌ت و عیسمه‌ت ده‌ده‌نێن و ده‌زانن ئاوا ره‌فتار ده‌که‌ن ده‌بێ شوێنکه‌وتووی ئه‌مانه چۆن هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن؟!. ئه‌و کارانه‌ی ئه‌وان ئه‌گه‌ر له عاله‌مێکی تری ئیسلامی دا روویدابا، ئه‌مانه چیان ده‌گوت و ده‌کردو چیان به‌سه‌ر دێنا؟ جا له‌ولاتێک دا که ئه‌مانه بریابه‌ده‌ست و رێبه‌ر بن، چۆن ئه‌و وڵاته رزگاری و ئارامی و ئاوه‌دانی به‌خویه‌وه ده‌بینێ؟ هه‌ر ئه‌وه‌شه که خه‌ڵکی ره‌ش و رووتی عیراق ، رۆژی سه‌دان جار خۆزگه بۆ کفن دزی پێشوو ده‌خوازێ!!.