کاترین ئیشتۆن خوازیارى ئازادى زیندانیانى سیاسی و گیراوانى ناره‌زایه‌تیه‌کانى دواى ٢٢ى جۆزه‌ردان له‌ئێران بوو
کاترین ئیشتۆن سه‌رۆکى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى ئورووپا له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا سه‌رکووتى راپه‌ریوانى ئێرانى له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌ه‌وه مه‌حکووم کرد و خوازیارى ئازادى گیراوانى راپه‌رین و باقى زیندانیانى سیاسی بوو. له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه، له‌کاتى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٩ بارودۆخى مافى مرۆڤ له‌ئێران زۆر ناڵه‌بار بووه. زۆربه‌ى خه‌ڵکى ئێران له توندوتیژى و زیندانى و سه‌رکووتى لیپرسراوانى ...
رژیم له‌ساڵى رابردوو بێ به‌ش نه‌بوونه. یه‌کێتى ئورووپا داوا له‌رژیمى ئێران ده‌کا هه‌رێز له ئازادى راده‌ربرین بگرێ و ئێزنى ده‌ستراگه‌یشتن به سه‌رتایی ترین مافه‌کانى هاولاتیانى که پێوه‌ندى ئازادانه و وه‌رگرتنى زانیارى له‌رێگه‌ى به‌رنامه‌کانى ماهواره‌یی وه‌کوو رادیو و ته‌له‌فیزیۆن و ئینته‌رنێته، بدات.ئێمه له‌وراپۆرتانه‌ى که پێوه‌ندییان به هه‌لس و که‌وتى خراپى رژیم و شکه‌نجه و دانپێدانانى زیندانیان له‌رووى ناچارى به تاوانێک که نه‌یانکردووه، به‌راستى دڵگران و نیگه‌رانین و داوا له‌رژیمى ئێران ده‌که‌ین تا رێز له‌دادگایێکى به ئینساف بۆ زیندانیان بگرێ.