سه‌ردانى پێوه‌ندى سلێمانى سازمان له مه‌لبه‌ندى ١ى یه‌کگرتوی ئیسلامى کوردستان
رۆژى شه‌ممه ٢٢ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٩ شاندێکى پێوه‌ندییه‌کانى سلێ٠Žمانى سازمانى خه‌بات که پێکهاتبوون له به‌رێزان، عه‌لى به‌هرامى ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانى سلێمانى و محه‌ممه‌د ره‌حیمى کادرى پێوه‌ندى و لوقمان ئه‌حمه‌دى ...
ئه‌ندامى چالاکى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى ١ى یه‌کگرتووی ئیسلامى کوردستانیان کرد و له لایه‌ن به‌رێزان، دکتۆر عومه‌ر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و محه‌ممه‌د حوسێن لێپرسراوى پێوه‌ندییه‌کان و ئه‌کرم قادر کارگێرى مه‌ڵبه‌نده‌وه پێشوازیان لێ‌کرا. له‌و دیداره دۆستانه‌یه‌دا بابه‌ته هه‌نووکه‌ییه‌کانى جیهان و ناوچه‌که و به تایبه‌ت بارودۆخى کوردستان خرایه به‌رباس و لێکدانه‌وه. له‌کۆتایی دا پێداگرى کرایه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامى دۆستایه‌تى و هاوکارى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران و یه‌کگرتووی ئیسلامى کوردستان.