جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شه‌ره‌ له‌ سه‌ر رێبازى خومه‌ینى یا شه‌ره‌ له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى خومینى؟

     شه‌ره‌ له‌ سه‌ر رێبازى خومه‌ینى یا شه‌ره‌ له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى خومینى؟
نووسه‌ر: په‌ژار

رۆژى هه‌ینى ١٤ى جۆزه‌ردان له‌ ساڵرۆژى مه‌رگى خومه‌ینى دا به‌رپرسانى ده‌سه‌لاتداریى ئاخوندى که‌وتنه‌ قوناغێکى نوێ له‌ جه‌نگى ده‌سه‌ڵات، مۆره‌کانى هه‌رکام له‌ باڵه‌کانى ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌وڵدابوون، خۆیان به‌ میراتگرى سه‌ره‌کى خومه‌ینى بناسێنن. هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاخوند خامنه‌یى رێبه‌رى رژیم و ده‌ست و پێوه‌ندکانى چه‌ند رۆژ له‌ پێش سالروژى مه‌رگى خومه‌ینى که‌وتنه‌ هه‌وڵ و کارکردن ب٠Žو ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌و تاوانه‌ بسه‌پێنن به‌ سه‌ر موخالفانیان که‌ دورن له‌ خومه‌ینى و رێبازه‌که‌ی. هه‌ر ب٠Žویه‌ خامنه‌یى و ئه‌حمه‌دى نژاد گه‌ڵاڵه‌یان دار٠شتبوو ب٠Žوئه‌وه‌ى میرحسێن موسه‌وى و مهدى که‌روبى...

نه‌توانن به‌شدارى رێوره‌سمى مه‌رگى خومینى بکه‌ن، کاتکیش حه‌سه‌نى خومینى که‌ نه‌وه‌ى خومینیه‌ و ناسراوه‌ به‌وه‌ى که‌ موخالفى ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نژاد و سیاسه‌ته‌کانى خامنه‌ییه‌ ده‌ستى به‌ قسه‌ کرد، له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى خامنه‌ییه‌وه‌ که‌وته‌ به‌ر بێ رێزى و به‌خائین ناوى هێندرا. ئه‌و روداوه‌ نوێیه‌ و رووبه‌رووبوونه‌وى لایه‌نگرانى خامنه‌یى له‌گه‌ڵ دیارترین یادگارى خومینى، راده‌ى قووڵى کێشه‌ و ئاڵۆزیێه‌کانى نێوان مۆره‌کانى ده‌سه‌لات ده‌رده‌خا. به‌تایبه‌ت که‌ خامنه‌یى له‌ قسه‌کانى نۆیژى هه‌ینى تاران رایگه‌یاند که‌ که‌س نابێ به‌بێ تاوان و به‌پاک بژمێردرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رۆژێک یان سه‌رده‌مێک له‌گه‌ڵ خومه‌ینى و له‌گه‌ڵ رێبازه‌که‌یدا بووه‌. خامنه‌یى به‌ڵگه‌ى هێنایه‌وه‌ که‌ له‌ رابردوو دا که‌سانێک له‌گه‌ڵ خومینى بوون و ته‌نانه‌ت له‌ پاریس له‌گه‌ڵى هاتوونه‌وه‌ و به‌رپه‌رسایه‌تى گه‌وره‌شیان دراوه‌تێ، به‌لام له‌ سه‌ر خه‌یانه‌ت کردن، له‌لایه‌ن خومه‌ینى فه‌رمانى ئیعدام کردنیان ده‌رچووه‌. ئه‌م قسانه‌ى خامنه‌یى ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌ن که‌ باندى خاوه‌ن هێز له‌حاکمیه‌تدا هه‌ل ومه‌رج ئاماده‌ ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌ى توند و به‌ کرده‌وه‌ رووبه‌رووى موخالفانیان ببنه‌وه‌. به‌و پێیه‌ ده‌بێ چاوه‌رێ بین که‌ له‌ داهاتوویێکى نزیک دا باندى خامنه‌یى و ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ پاک کردنه‌وه‌ى حیسابه‌کانیان رووبه‌رووى که‌روبى و میرحسێن موسه‌وى ببنه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گرتن و لێپرسینه‌وه‌ له‌ که‌روبى و موسه‌وى به‌ بێ کێشه‌ کۆتایێ بێ، بێ گومان ئه‌وکات نۆره‌ى ره‌فسه‌نجانى و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ى خومه‌ینى، به‌ تایبه‌ت حه‌سه‌نى خومه‌ینیش دێ. ئه‌وه‌ى له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان کرد له‌سه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌کانى باڵى خامنه‌یى له‌ به‌رانبه‌ر دژه‌کان و موخالفه‌کانیان روداوێکى چاوه‌روان کراو بوو. به‌تایبه‌ت که‌ ده‌زانن موخالفان وه‌ک رابردوو ناتوانن کاریک بکه‌ن و هیچ ئورگان و به‌رپرسایه‌تیێکیان له‌ ئه‌ستۆ نییه‌. هه‌ر بۆیه‌ به‌گژداهاتنه‌وه‌یان له‌ رابردوو ئاسانترده‌بێ، له‌وانه‌یه‌ په‌روه‌نده‌ى زۆر قورس و گه‌وره‌شیان وه‌ک خه‌یانه‌ت به‌ نیزام و ده‌سه‌٠Žلات بۆ ئاماده‌ کرابێ. مه‌سه‌له‌ییکى دیکه‌ که‌ ده‌بێ سه‌رنجى بدرێتى ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایا به‌راستى خامنه‌یى و ئه‌حمه‌دى نژاد ، خومه‌ینى و رێبازه‌ جه‌هل و جینایه‌ته‌که‌یان به‌لاوه‌ گرینگه‌، یا میراته‌که‌یان به‌لاوه‌ گرینگه‌ ئه‌ویش ده‌سه‌٠Žلات و فه‌رمانره‌وایی و به‌تالان بردنى سه‌رمایه‌ى خه‌ڵکى ئێرانه‌، هه‌روه‌ها موخالفانى خامنه‌ییش،واته‌ موسه‌وى و که‌روبى و ته‌نانه‌ت ره‌فسه‌نجانى، رێبازى خومه‌ینى یان به‌ لاوه‌ گرینگه‌ یا میراته‌که‌ى؟ بێگومان ئه‌وه‌ى گرینگه‌ بۆ ئه‌وانیش ده‌سه‌٠Žلاته‌که‌یه‌تى. دیاره‌ ئه‌گه‌ر له‌ رابردوودا پایه‌ مه‌زهه‌بیه‌که‌ى خومه‌ینى به‌لاى خامنه‌یى و هه‌ر کام له‌ ئاخونده‌کان و بێچوه‌ ئاخوندانه‌وه‌ گرینگ بووبێ، له‌ مرۆدا و له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌و گرینگیه‌ى رابردووى نه‌ماوه‌، و ئه‌وه‌ى گرینگه‌ راگرتنى ده‌سه‌٠Žلات و دزى و به‌تا٠Žلان بردنى سه‌رمایه‌ى خه‌ڵکى ئێران و درێژه‌دان به‌ سه‌رکووت....هتدیه‌. هه‌ر بۆیه‌شه‌ نه‌کور٠ى خومه‌ینى و نه‌نه‌وه‌ى خومه‌ینى پارێزراو نه‌بوون له‌ هێرش و رووبه‌رووبوونه‌وه‌. ئه‌گه‌ر قسه‌ى خامنه‌یى راست بێ که‌ کرینگ نیه‌ له‌ رابردوودا کێ چى کردوه‌ چى نه‌کردوه‌، به‌ڵکو گرینگ ئه‌وه‌ى ئێستایه‌. خۆ هه‌ر به‌ پێى ئه‌ومه‌عادلاتانه‌ و به‌راوردى خامنه‌یى نابێ خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دى نژاد به‌ خزمه‌تگوزارى رێبازى خومه‌ینى بژمیردرین. ئه‌وانه‌ى له‌لایه‌ن خامنه‌یى و ده‌ست وپیونده‌کانیانه‌وه‌ به‌ خائین به‌ رژیمى ئاخوندى ده‌ناسیندرین، واته‌ موسه‌وى که‌روبى ره‌فسه‌نجانى، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له‌ سه‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌لا٠Žت بوونایه‌ و خامنه‌یى و ئه‌حمه‌دى نژاد، به‌ربه‌ره‌کانى و کێبه‌رکێ یان بکردنایه‌، بیگومان ئه‌وانیش به‌ خائین ده‌ژمێردران. قسه‌ى تیدانیه‌ ئه‌وانه‌ى له‌ چوارچیوه‌ى ده‌سه‌٠Žلاتدارى ئاخوندیدا بۆ رۆژێک و ماوه‌ییک ده‌سه‌لا٠Žتیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بووبێ له‌ جینایه‌ت به‌ رانبه‌ر هاونیشتمانانى کوردستان و ئیران به‌شداریان کردوه‌ ئه‌وه‌ى که‌ ئێستا ده‌سته‌ییک باس له‌ گۆر٠ان و چاکسازى ده‌که‌ن ، مه‌به‌ستى سه‌ره‌کیان، له‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ جه‌نگى ده‌سه‌لا٠Žت سه‌رکه‌وتوو بن و له‌ هه‌موو هۆکانیش بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجیان که‌ ڵک وه‌رده‌ گرن . له‌ کۆتاییدا به‌و ئاکامه‌ ده‌گه‌ین که‌ ئه‌وه‌ى ئاخونده‌کان شه‌رى له‌ سه‌ر ده‌که‌ن، رێبازى خومه‌ینى و دیفاع له‌ پایه‌ مه‌زهه‌بیه‌که‌ى نییه‌، به‌ڵکو شه‌ره‌ له‌ سه‌ر میراته‌که‌ى، که‌ ئه‌ویش حکوومه‌تى جه‌هل و دواکه‌وتوویى ویلایه‌تى فقیهه‌، با چاوه‌رێ بین و بزانین له‌ سه‌ر ئه‌و میراته‌ قێزه‌ونه‌،که‌ جینایه‌ت و ئازار و شکه‌نجه‌ کردنى خه‌ڵکى ئیران به‌رهه‌مى بووه‌، ئاخوندان چ ده‌ردێک به‌ سه‌ر یه‌ک دێنن.















14 سال و 5 ماه و 8 روز و 21 ساعت و 34 دقیقه پیش از این

شه‌ره‌ له‌ سه‌ر رێبازى خومه‌ینى یا شه‌ره‌ له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى خومینى؟

شه‌ره‌ له‌ سه‌ر رێبازى خومه‌ینى یا شه‌ره‌ له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى خومینى؟


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن