نوێنه‌رایه‌تى هه‌ولێر و کۆمه‌ڵێک له‌ئه‌ندامانى سازمان به‌شدارى رێپێوانى دژى رژیمیان کرد
رۆژى ١٢/٦/٢٠ ١٠ شاندێکى نوێنه‌رایه‌تى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به سه‌رپه‌رشتى به‌رێز، بێهروز ئه‌رده‌لان ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تى هه‌ولێر و کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانى سازمان له‌هه‌ولێر، له‌رێپێوانى دژى رژیمى ئێران و تۆپبارانى ناوچه سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان سازدرابوو ...
به‌شداریان کرد. ئه‌و رێپێوانه که به‌ده‌ست پێشخه‌رى کومیته‌ى پارێزگاى هه‌ولێرى حیزبی شیوعى رێکخرابوو هه‌زاران که‌س به‌شدارى تێدا کرد و تێیدا دروشمى توند دژى رژیمى ئاخوندى دران. هه‌روه‌ها داوا له‌حکوومه‌تى هه‌رێم و پارلمانى کوردستان کرا که چیتر بێ ده‌نگ نه‌بن له‌به‌رانبه‌ر سه‌ره‌رۆییه‌کانى رژیمى ئاخوندى و به کرده‌وه هه‌نگاو بنێن. له‌هه‌مانکاتدا داوایان له‌حکوومه‌تى عێراق و نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌ته‌کانى داکۆکیکارى مافى مرۆڤ کرد، له‌م بارودۆخه بپێچنه‌وه و به‌رپرسیارانه بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه هه‌نگاو هه‌ڵگرن.