فشارى مه‌ئمورانى رژیم بۆسه‌ر کاسبکارێکى کامیارانى
مه‌ئمورانى ئیداره‌ى ئهماکنى شارستانى کامیاران به فه‌رمانى ئیداره‌ى ئیتلاعات به مه‌به‌ستى فشار بۆسه‌ر کاسبکارانى ئه‌و شاره هێرشیان کرده سه‌ر دوکانى فه‌رهاد ئیبراهیمى ئه‌ندامى کومیته‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ یارمه‌تى دان به دروست کردنى دامه‌زراوه کرێکارییه‌کان و که‌ل و په‌لى دوکانى ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان برد. به پێى هه‌واڵى ...
هه‌واڵده‌رى سنه ناوبراو نزیک به دوو مانگه دوکانى خزمهتگهیاندنى کومپیتهرى کردۆته‌وه و له‌وماوه‌یه‌دا مه‌ئمورانى ئیداره‌ى ئه‌ماکن لانى که‌م ٥ جار هێرشیان بردۆته‌سه‌ر دوکانى فه‌رهاد و پێش به‌کار کردنیان لێگرتووه. جێگه‌ى باسه جارێکیش بۆماوه‌ى یه‌ک حه‌وتوو دوکانه‌که‌یان پلۆمپ کردبوو.