گیرانى موحسین محه‌ممه‌دى ههڵسووراوى خوێندکارى له زانکۆى مه‌یبود
موحسین محه‌ممه‌دى، ههڵسوور٠اوى خوێندکارى زانکۆى مه‌یبود، رێکه‌وتى ١٧ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧ـ٨ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨، له دواى بانگکردنى بۆ ناوه‌ندى هه‌واڵگرى وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژیم له شارى ئیسفه‌هان، زیندانى کرا و نێردرا بۆ زیندانى ده‌ستگرد.
ئه‌و ههڵسووراوهى خوێندکارى له‌و خوێندکاره ئازادیخواز و به‌رابه‌رى خوازانه‌ی زانکۆى مهیبوده و له‌گه‌ڵ هێندى له رۆژنامه و بلاوکراوهکاندا هاوکارى ده‌کرد.
محه‌ممه‌دى له ماوه‌ى چه‌ند مانگى ر٠ابردوودا ٣ جار بانگکراوه بۆ ناوه‌ندى هه‌واڵگرى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم له شارى ئیسفه‌هان که دانیشتووى ئه‌و شاره‌یه، که له ئاخرین بانگکراندا به‌ره‌ورووى زیندان بووه‌وه.
به پێى هه‌واڵ رۆژى چوارشه‌ممه ١٧ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧، هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم به ماشینه‌وه چوونه‌ته زانکۆى ئیسفه‌هان و هه‌ڵیان کووتاوه‌ته سه‌ر خوێندکارێک له دواى لێدانێکى زۆر له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه به‌لام تا ئێستا ناونیشانى ئه‌و خوێندکارى بلاو نه‌بۆته‌وه.