جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

" جامى جیهانى فوتباڵ"


نووسه‌ر: هه‌ڵۆ

رۆژى هه‌ینى ٢١ى جۆزه‌ردان، یارییه‌کانى جامى جیهانى فوتباڵ جامى (١٩) نوزده‌هه‌م له‌ ئه‌فریقاى باشوور به‌ ئاهه‌نگێکى به‌ شکۆ و که‌م وێنه‌ له‌ مه‌یدانى فوتباڵى سه‌ره‌کى له‌ شارى ژۆهانسبورگى پێته‌ختى وولاتى ئه‌فه‌ریقاى باشوور ده‌ستى پێ کرد. له‌ یارى یه‌که‌مدا که‌ له‌ نیوان، تیمى فوتبالى ئه‌فریقا و تیمى فوتباڵى مکزیک ده‌ستى پێ کرد و ژماره‌ییکى به‌رچاو له‌ خه‌ڵک ئاماده‌ بوون، به‌ به‌رانبه‌ر بوونى، یه‌ک گوڵ به‌ یه‌ک گوڵ بۆ هه‌ر دوولا کوتایى پێ هات. له‌ جامى جیهانى فوتباڵى ئه‌م ده‌وره‌یه‌٣٢تیم به‌شدارن که‌ به‌ سه‌ر ٨ ده‌سته‌دا دابه‌ش بوون و هه‌ر ده‌سته‌یێک چوار تیم ...

له‌ خۆده‌گرێ. بێ گۆمان وه‌رزش به‌ تێکراو فوتباڵ به‌ تایبه‌ت لایه‌نگرێکى زورى هه‌یه‌ و له‌م سه‌رده‌مه‌دا، وه‌رزش و پێراگه‌یشتن به‌ وه‌رزشکاران بۆته‌ یه‌کیک له‌ ئه‌رکه‌ سه‌ره‌کیه‌کانى حکومه‌ت و ده‌سه‌لاتداران. ئاشکرایه‌ له‌ ئێستادا، وه‌رزش جیاناکرێته‌وه‌ له‌ ئه‌رک و کارى ده‌سه‌لات و بۆته‌ ئه‌رکێکى سه‌ره‌کى و به‌رچاو له‌ سیاسه‌تدا. ئه‌گه‌ر ئابوورى، وکاروبارى کۆمه‌لایه‌تى و به‌رێوه‌به‌ریى، به‌شێکى سه‌ره‌کى له‌ کار و زانستى سیاسه‌تن، بى گومان له‌م سه‌رده‌مه‌شدا، پێشکه‌وتنى وه‌رزشى و به‌تایبه‌ت فوتباڵ له‌گه‌ڵ" مه‌عریفه‌" زانست و پێشه‌سازى له‌ بنه‌ماکانى سیاسه‌ت وئه‌رکى به‌ریوه‌ به‌رییه‌ و هه‌ر حکومه‌ت و ده‌سه‌لاتیک بایه‌خ به‌ وه‌رزش نه‌دا، بیگومان به‌ حکومه‌ت و ده‌سه‌لاتى سه‌رکه‌توو ناژمێردرێ. جیاوازا له‌و راستیانه‌ وه‌رزش گرینگى زۆرى بۆ بارى ئابوورى هه‌یه‌ و هه‌ر وولاتیک له‌ پێش بردن و گه‌شه‌سه‌ندنى وه‌رزش دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بێ، هۆیێکى گرینگى بۆ گه‌شه‌ى ئابوورى له‌ ده‌ست داوه‌. وولاتیکى وه‌ک برێزیل که‌ وه‌رزش به‌ تیکرا و فوتباڵ به‌ تایبه‌ت گه‌شه‌ى به‌رچاوى تیدا کردوه‌، له‌ بارى ئابووریشه‌وه‌ که‌ڵکى زۆرى له‌ وه‌رزش پێ گه‌یشتوه‌. دیاره‌ ئه‌گه‌ر وولاتێک میواندارى هه‌ر بۆنه‌ و کێبه‌رکێیه‌کى وه‌رزش بکا به‌ سه‌دان ملوێن دۆلار قازانجى ده‌ست ده‌که‌وێ، ته‌نانه‌ت ئه‌و قازانجه‌ ئابووریانه‌ له‌درێژماوه‌ به‌رده‌وام ده‌بن. هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وهۆیانه‌شه‌ که‌ زۆربه‌ى ده‌سه‌لاتدارانى جیهان، ناچارن گرینگى به‌ وه‌رزش بده‌ن و ده‌بێ زۆر به‌ باشی له‌ هه‌ستى کۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر وه‌رزش و فوتباڵ بگه‌ن. بیگومان نۆزده‌یه‌مین جامى جیهانى فوتباڵ گرینکى زیاترى هه‌یه‌ له‌ ١٨جامه‌ جیهانیه‌که‌ى پێشوو ، چونکه‌ له‌ ئیستادا شاهیدى پێش که‌وتنى زیاترى کۆمه‌ڵگاکان و به‌ره‌وسه‌رچوونى ووشیارى زیاترى کۆمه‌ڵگاى مروڤایه‌تین. له‌جامى جیهانى یه‌ک مانگ به‌شێکى زۆرى دانیشتوانى جیهان گرینگى به‌ کێبه‌رکێکانى فوتباڵ ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت له‌وماوه‌دا ژماره‌یه‌کى زور له‌ کارمه‌ند و به‌ریۆه‌به‌رکان، وه‌ک پێویست گرینگى به‌ کاره‌کانیان ناده‌ن. هه‌روها زۆرجار به‌ هۆى خۆشه‌ویستى بۆ یه‌کێک له‌ تیمه‌کانى فوتباڵ، کاره‌ساتى گه‌وره‌ ده‌که‌وێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت زور جار که‌سانێک به‌ دواى دۆر٠انى تیمه‌که‌یان خو٠Žیان کوشتووه‌، که‌ هیوادارین له‌ جامى جیهانى ٢٠ ١٠  شاهیدى روداوى ناخۆش نه‌بین. له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێن جامى جیهانى فوتباڵ روداوێکى گرینگى وه‌رزشیه‌ و هه‌روه‌ها روداوێکى گرینگیشه‌ بۆ ئه‌وحکومه‌ت و وولاتانه‌ى تیمه‌کانیان به‌شدارى جامى تێدا داکه‌ن. به‌و هیوایه‌ى هه‌موو وه‌رزش دۆستیکى کورد تام و چیژ له‌ جامى جیهانى ٢٠ ١٠ وه‌رگرێ.


14 سال و 5 ماه و 8 روز و 2 دقیقه پیش از این

" جامى جیهانى فوتباڵ"

" جامى جیهانى فوتباڵ"


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن