خوێندکارێکى قروه‌یی له‌به‌ر نه‌نووسینى تۆبه‌نامه له‌ژێرفشاردایه
خه‌باتمێدیا: مه‌ئمورانى ئه‌منیه‌تى رژیمى ئاخوندى ناهێڵن عه‌بباس کاکه‌یی خوێندکارى زانستى پێوه‌ندییه‌کانى زانستگاى تاران به هۆى نه‌نووسینى تۆبه‌نامه له‌زیندان ئازاد بێ. عه‌بباسی کاکه‌یی خوێندکارى خه‌ڵکى...
شارى قوروه‌ى کوردستانى ئێران که له سه‌روده‌مى ١٦ى سه‌رماوه‌زى ساڵى رابردوو گیرابوو و تائێستا له‌زیندانى ئێوین راگیراوه و هیچ کام له‌و تۆمه‌تانه‌ى لێیان دابوو له‌سه‌رى ساغ نه‌بۆته‌وه ئێستا له‌زیندان به‌شێوه‌یێکى نایاسایی راگیراوه. به پێى ووته‌ى خانه‌واده‌ى ئه‌و زیندانیه ته‌نیا هۆى ئازادنه‌کردنى ناوبراو ئه‌وه‌یه که عه‌بباس ئاماده نییه تۆبه‌نامه و داواى لیبووردن بکا. جێگه‌ى باسه عه‌بباس کاکه‌یی یه‌کێک له‌خوێندکاره نوخبه‌کانى زانستگاى تارانه و له‌چالاکانى مه‌ده‌نى پیشووى شارى قوروه‌یه.