ووتووێژى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى ئوروپا به‌مه‌به‌ستى توندتر کردنى گه‌مارۆکان دژى رژیمى ئێران
وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى ئورووپا رۆژى دووشه‌ممه ٢٤ى جۆزه‌ردان سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که چۆن ده‌توانن به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى رژیمى ئاخوندى رابگرن و زیاتر له ته‌حریمه نوێیه‌کانى شوراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان فشار بێنه سه‌ر رژیم، کۆبوونه‌وه و ووتووێژیان کرد. هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه به‌ناردنى ئه‌و هه‌واڵه گووتى: کۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانى یه‌کێتى ئورووپا له‌به‌ر ئه‌وه بووه ...
که رێکه‌وتنێک هه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که چ بوارێک ده‌بێ بخرێنه به‌ر ئامانج، تا ئه‌وه‌ى که رێبه‌رانى وه‌لاتانى یه‌کێتى ئورووپا بتوانن به شێوه‌ى ره‌سمى ئه‌و کرده‌وانه له کۆبوونه‌وه‌ى برۆکسێل له‌رۆژى پێنج شه‌ممه ٢٧/٣ دا په‌سه‌ند بکه‌ن. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، ده‌قى پێش نووسی گه‌لاڵه‌ى یه‌کێتى ئورووپا به شێوه‌ى تایبه‌ت به‌شه گرینگه‌کانى پیشه‌سازى نه‌وت و گاز به قه‌ده‌غه‌کردنى سه‌رمایه‌دانان و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه بوونى گوازتنه‌وه‌ى ته‌کنۆلۆژى که‌ل و په‌ل و خزمه‌تگه‌یاندن له‌خۆ ده‌گرێ. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان ووتى: یه‌کێتى ئوروپا ده‌بێ به کرده‌وه‌کانى خۆى فشار بێنێته سه‌ر رژیمى ئێران.