مه‌ترسی وه‌رشکه‌ست بوونى ٣٠ ٠ هه‌زار دامه‌زراوه‌ى به‌رهه‌م هێنه‌رى خێرا له‌ئێران
به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى ئارمان، گه‌لاڵه‌ى دامه‌زراوه(بنگاه) کانى به‌رهه‌م هێنه‌رى خێرا، یه‌کێک له‌وچه‌ند گه‌لاڵه‌ى گرینگى ده‌وڵه‌ت له ٥ ساڵى رابردوودایه. به پێى هێندێک له‌سه‌رژمێرییه‌کان تا ئێستا ٢٢٠ هه‌زار میلیارد قران ئیعتبارى بانکى به‌و گه‌لاڵه‌یه تایبه‌ت دراوه. به‌لام هێشتا ره‌وڵى ئه‌و دامه‌زراوانه له‌بردنه‌سه‌ره‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناخالیسى ئێران روون نییه. چه‌ند رۆژ له‌وپێشیش سه‌رۆکى سازمانى پشکنینى وه‌لات له به‌لارێداچوونى...
٣٠ له‌سه‌دى دامه‌زراوه زووبه‌رهه‌مه‌کان هه‌واڵى دا. سه‌رۆکى ناوه‌ندى نوێسازى و بوودجه‌ى وه‌زاره‌تى کاریش رۆژى دووشه‌ممه ٢٤ى جۆزه‌ردان له ووتووێژێکدا له‌گه‌ڵ فارس به ئیشاره به نه‌دانى زه‌مانه‌ته یارانه‌ییه‌کان به دامه‌زراوه به‌رهه‌معێنه‌ره خێراکان له ساڵى رابردوو تا ئێستا، گووتى: به‌سه‌رنج دان به ته‌مه‌نى ٣ تا ٥ ساڵه‌ى ئه‌و دامه‌زراوانه له‌وه‌لات له‌ئه‌گه‌رى پشتیوانى لێنه‌کردن، ئه‌و ٣٠ ٠ هه‌زار دامه‌زراوه‌یه به‌ره‌و له‌ناوچوونن. ناوبراو ووتى: سه‌رژمێرییه‌کى ورد له فه‌وتانى ئه‌و ناوه‌ندانه نییه و ئه‌گه‌ر پێراگه‌یشتنى پێنه‌کرێ ئه‌گه‌رى فه‌وتانى ٩٥ له‌سه‌دى ئه‌و دامه‌زراوانه و له‌ئه‌نجام دا بێکاربوونى ٣ ملیۆن که‌س تا دوو ساڵى داهاتوو و زیاد بوونى به‌سه‌ر ژماره‌ى بێکارانى پێشووتر له‌ئارادایه.