ترسی به‌رێوه‌به‌رانى رژیم له‌کاریگه‌رییه مه‌رگهێنه‌ره‌کانى گه‌مارۆکان
کارناسێکى رژیمى ئاخوندى وریایی دا به ده‌سه‌لاتداران که به هۆى بارودۆخى له‌رزۆکى رژیم و بێزارى و توره‌یی جیهانى، له‌هه‌ر جۆره دژکرده‌وه‌یێک له‌به‌رانبه‌ر بریارنامه‌ى شوراى ئه‌منیه‌ت خۆ بپارێزن، تا بارودۆخه‌که له‌وه خه‌راپتر نه‌بێ. به‌پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حکوومه‌تى ئیلنا، بێگدڵى که وه‌کوو کارناسى رژیم و مامۆستاى زاستگا ناویان لێبرد، گووتى: وه‌لاتانى رۆژئاوایی توانیان بێجگه له هێنابه‌رباسی سه‌رله‌نوێی په‌روه‌نده‌ى ...
ناوکه‌یی ئێران له‌شوراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان له‌گه‌ڵ باس کردنى بابه‌ت گه‌لێک وه‌کوو پێشێل کردنى مافى مرۆڤ له‌لایه‌ن وه‌لاته‌که‌مانه‌وه بارودۆخێکى نه‌خوازراو له‌لاى جیهانیان سه‌باره‌ت به ئێمه دروست بکه‌ن. ئه‌و به‌رێوه‌به‌رى رژیم به ده‌ربرینى نیگه‌رانى له کاریگه‌رییه‌کانى په‌سه‌ند کردنى بریارنامه‌ى نوێى دژى دیکتاتۆرى ئاخوندى زیادى کرد: به‌داخه‌وه په‌روه‌نده‌ى ناوکه‌یی ئێمه بۆته بابه‌تێکى جیهانى و درێژه‌ى ئه‌و ره‌وته ناتوانێ بمانگه‌ێنێته سه‌رجه‌م ئاواته‌کانمان که ده‌ستراگه‌یشتن به زانستى ئاشتیخوازانه‌ى ناوکه‌ییه. ناوبراو به ره‌دکردنه‌وه‌ى ئیدعاى رژیم له‌سه‌ر راگرتنى گۆرینه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى پێشنیارى کرد، ئه‌و کاره زۆر به په‌له کرا و ده‌توانێ وه‌کوو کارێکى تۆڵه‌ئه‌ستێنانه په‌روه‌نده‌ى ناوکه‌یی وه‌لاته‌که‌مان زیاتر بخاته ژێر فشاره‌وه. له‌هه‌مان کاتدا جه‌لالى ووته‌بێژى کومیسیۆنى ئه‌منیه‌تى و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى مه‌جلیسى به‌رێوه‌به‌رانى رژیمى له هه‌رجۆره کرده‌وه‌ێکى بێ بیرکردنه‌وه وریاکرده‌وه و گووتى: هێندێک لێدوانى هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراو ده‌توانێ وه‌لاتانى رۆژئاوایی له‌چوارچێوه‌ى گۆشه‌گیرکردنى رژیم سه‌رکه‌وتوو بکات.