دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتن و فشار بۆسه‌ر خوێندکاران و چالاکانى مه‌ده‌نى و دوکاندارانى کورد

گرتن و فشار بۆسه‌ر خوێندکاران و چالاکانى مه‌ده‌نى و دوکاندارانى کورد

له‌شارى مه‌هاباد لاوێکى کورد له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌رکووتگه‌ره‌کانى ئیداره‌ى ئیتلاعات گیرا و راپێچى زیندانى ئه‌و ئیداره‌یه‌ کرا. به‌ پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى رۆژهه‌لات چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمى ئاخوندى لاوێکى مه‌هابادى به‌ناوى سالار شه‌باهه‌نگیان گرتووه‌. جێگه‌ى باسه‌ سالار به‌ تۆمه‌تى هه‌ڵبه‌ستراوى کرده‌وه‌ دژى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی گیراوه‌ و له‌ چاره‌نووسی هه‌واڵێک له‌به‌رده‌ست دانییه‌. به‌ پێى هه‌والێکى دیکه‌ چالاکانى خوێندکارى ...

له‌ژووره‌ تاکه‌که‌سیه‌کانى زیندانى ئێوین فشارێکى قورسیان له‌سه‌ره‌. جه‌ماڵ ره‌حمه‌تى پوور و ئه‌مجه‌د کوردنه‌ژاد و چه‌ندخوێندکارێکى دیکه‌ که‌ به‌تاوانى هه‌ڵسووران له‌دژى ئیعدامى زیندانیانى سیاسی له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ گیرابوون، ئێستا سه‌ره‌راى که‌ خوێندکاران هیچ کام له‌تۆتمه‌ته‌ هه‌لبه‌ستراوه‌کانى رژیمیان قه‌بووڵ نه‌کردووه‌ له‌گه‌ڵ فشارێکى قورس به‌ره‌وروون. جێگه‌ى باسه‌ رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ش ٢٣ى جۆزه‌ردان دادگایی چالاکى مه‌ده‌نى کوردى خه‌ڵکى شارى سه‌قز به‌هائه‌دین شه‌هابی به‌رێوه‌ چوو. ناوبراو تۆمه‌تى هاوکارى حیزبه‌ کوردییه‌کانى نه‌یارى رژیمى خراوه‌ته‌ پاڵ. ناوبراو ساڵێک له‌وه‌ پێش گیرابوو و به‌دانانى بارمته‌ به‌شێوه‌ى کاتى ئازاد کرابوو. له‌هه‌واڵێکى تر له‌ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى سنه‌، فشار و هه‌رشه‌ى دوکانداران و کاسبکارانى شارى سنه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئیتلاعات به‌رده‌وامه‌. به‌ پێى هه‌واڵه‌کان دوو کاسبکار و دوکاندارى شارى سنه‌ش فشاریان خراوه‌ته‌ سه‌ر. یه‌دوڵڵا مورادیان دوکانه‌که‌ى که‌ له‌ شه‌قامى سیروسه‌ لێ پلۆمپ کراوه‌ و هه‌روه‌ها دوکانداریچکى دیکه‌ له‌ پاساژى نه‌هرۆ به‌ناوى "ئه‌شره‌ف عه‌لى که‌ره‌مى" به‌ مه‌به‌ستى چۆل کردنى دوکانه‌که‌ى له‌ژێر فشار دایه‌. ناوبراو له‌رۆژه‌کانى سه‌ره‌تایی دواى ٢٣ى بانه‌مه‌ر گیرا و به‌دانانى ١٠  میلیۆن بارمته‌ له‌زیندان ئازاد کرا.


14 سال و 5 ماه و 8 روز و 17 ساعت و 2 دقیقه پیش از این

گرتن و فشار بۆسه‌ر خوێندکاران و چالاکانى مه‌ده‌نى و دوکاندارانى کورد

گرتن و فشار بۆسه‌ر خوێندکاران و چالاکانى مه‌ده‌نى و دوکاندارانى کورد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن