راگه‌یه‌ندراوى ده‌بیرخانه‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستان له‌پێوه‌ند به به‌شدارى جه‌ماوه‌ر له‌بیره‌وه‌رى ساڵرۆژى راپهر٠بنى جۆزه‌ردانى ساڵى ١٣٨٨
له‌یه‌که‌مین ساڵرۆژى راپه‌رینى جه‌ماوه‌ریی مانگى جۆزه‌ردان، جارێکى دیکه جه‌ماوه‌رى شۆر٠شگێر له‌ژماره‌یێک له شاره‌کانى ئێران له‌دژى دسه‌لاتى ئاخوندى راپه‌رین و نه‌فره‌ت و توره‌یی خۆیان له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لات نیشان دا.
به پێى راپۆرته‌کان زۆربه‌ى شاره‌کانى ئێران، شاهیدى نار٠هزایهتى جه‌ماوه‌ریی بوون، به‌تایبه‌ت له‌شارى تاران خه‌ڵک به تێکرا و لاوان به تایبه‌ت به دروشمى مه‌رگ بۆ خامنه‌یی و مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر به‌ره‌و مه‌یدانى ئازادى به‌رێکه‌وتن. هێزه سه‌رکووتگه‌ره‌کانى رژیم که له‌رۆژانى رابردوو له‌ناوچه دیار و گرینگه‌کانى شار جێگر بوون له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر تێکگیران. له‌شه‌ر و پێکدادانى نێوان جه‌ماوه‌ر و هێزه‌کانى ده‌سه‌لات، زیاتر له ٩٠ ٠ که‌س گیراون.
جه‌ماوه‌رى ئازادیخوازى ئێران له‌کاتێکدا هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و توره‌یی خۆیان به...
دروشمى مه‌رگ بۆ ویلایه‌تى فه‌قیه ده‌ربرى که موسه‌وى و که‌ورووبی له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا داوایان له‌جه‌ماوه‌ر کرد هیچ جۆره ناره‌زایه‌تى و رێپێوانێک له ساڵرۆژى ٢٢ى جۆزه‌ردان وه‌رێ ٠Žنه‌خه‌ن. موسه‌وى و که‌رووبی به بیانووى پارێزگارى له‌گیان و ماڵى خه‌ڵک وه‌ک هه‌میشه ده‌ریانخسته‌وه که خزمه‌تکارۆى ده‌سه‌لاتى دیکتاتۆرى ئاخوندین و گرینگى به خه‌ڵکى ئێران و ویسته‌کانیان ناده‌ن. هه‌ڵوێستى موسه‌وى و که‌ورووبی جارێکى دیکه ئه‌و راستیه‌یان ئاشکرا کرد، که له‌نێوان مۆره‌کانى ده‌سه‌لات هیچ جیاوازێک نییه. بێگومان خزمه‌تى زۆرى موسه‌وى و که‌روبی به ماشێنى جینایه‌تى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى له‌بیرناکرێ، دیاره هه‌ڵوێستى ئه‌م دواییه‌یان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که هومێدیان پێیان هه‌بوو، په‌یامێکى روونه و جارێکى دیکه ده‌ریخسته‌وه که چاکسازى له‌رژیمدا خه‌یاڵه و هه‌روه‌ها سه‌لماندیه‌وه که بێجگه له‌رووخاندنى تێکرایی پێکهاته‌ى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى، ئازادى و دیموکراسی و عه‌داڵه‌تى کۆمه‌لایه‌تى به هیچ شێوه‌یێک وه‌دى نایێ.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران جارێکى دیکه پشتیوانى خۆى له‌راپه‌رینى سه‌رانسه‌رى له‌ئێران راده‌گه‌ێنێ و هاوده‌ردى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى ده‌کا. سازمانى خه‌بات هه‌ڵوێستى نه‌گۆری خۆى له‌سه‌ر خه‌باتى لێبراوانه تارووخانى رژیمى ئاخوندى و ره‌دکردنه‌وه‌ى هه‌رجۆره ووتووێژێک له‌گه‌ڵ رژیم و هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران و موقاوه‌مه‌تى سه‌رانسه‌رى بۆ گه‌یشتن به ئازادى ئێران و تێکۆشان بۆ دامه‌زراندنى حکوومه‌تێکى پارله‌مانى و دیموکراتیک دووپات ده‌کاته‌وه.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
ده‌بیرخانه‌ى مه‌رکه‌زى
٢٤/٣/١٣٨٩