فهرماندهیێکى ئه‌مریکایی له باره‌ى کوشتنى سیاسى له عێراق ووریایی دا
ژنراڵ مایکل ئوتز، یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانى ئه‌مریکا له عێراق، گوتوویه‌تى: چاوه‌روان ده‌کرێ له چه‌ند مانگى داهاتوو و له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه ئوستانیهکانى ئه‌و وه‌لاته ریزێک کوشتنى سیاسى روو بدا.
ئه‌و ژنراڵه گووتى: وێ ده‌چێ هێندێ له‌و هێرشانه له‌لایه‌ن تاقمه بچوکه‌کانى پێک هاتوو له شهر٠کهره شیعه‌کانى سه‌ر به رژیمى ئێران بکرێن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئه‌رته‌شى ئه‌مریکا گووتى: هێندێ له‌و تاقمانه له ئه‌ساس دا له وهفادارانى موقته‌دا سه‌درن و له سوپاى مه‌هدى جوێ بوونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه رێکخراونه‌ته‌وه.
ناوبراو گووتى: هێندێ که‌س که له ده‌سه‌لاتدا بوون له داهاتوودا ده‌سه‌لاتیان لێ ده‌ستێندرێته‌وه و هێندێ بۆ چاره‌سه‌رى کێشه سیاسیه‌کانى خۆیان، نه‌یاره‌کانیان له کار و بارى سیاسی له عێراقدا، له ناو ده‌به‌ن.