ناره‌زایه‌تى توندى ٥٦ وه‌لاتى جیهان سه‌باره‌ت به سه‌رکووتگه‌رییه‌کانى رژیمى ئێران
٥٦ وه‌لاتى جیهان رۆژى سێ شه‌ممه ٢٥ى جۆزه‌ردان به ده‌رکردنى راگه‌یه‌ندراوێک له‌شوراى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان سه‌باره‌ت به سه‌رکوتى وه‌حشیانه‌ى ته‌زاهوراتى خه‌ڵکى ئێران ناره‌زایه‌تیان ده‌ربرى. به پێى راپۆرتى رویته‌رز، ئه‌مریکا و نروێژ رێبه‌رى ئه‌و کاره هاوبه‌شیان له‌دژى رژیم کردووه. ئه‌و وه‌لاتانه داوایان له‌رژیمى ئاخوندى کرد که له‌پێوه‌ند به لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به راپۆرته‌کانى ...
پێوه‌ندیدار به گرتنى ژماره‌یێک له راپه‌ریوان و کوشتنى کۆمه‌ڵێکى دیکه، له‌لایه‌ن راپۆرتده‌رانى تایبه‌تى سازمانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان ره‌زامه‌ندى ده‌رببرێ. نوێنه‌رى رژیم له دانیشتنى شوراى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان هه‌وڵى دا پێش به خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه بگرێ، به‌لام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. رویته‌رز نووسی، ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه فشاره‌کان له‌سه‌ر رژیمى ئێران له‌دواى په‌سه‌ند کردنى ته‌حریمه تازه‌کان به هۆى به‌رنامه گوماناوییه ئه‌تۆمیه‌کان، به‌ره‌و سه‌ر ده‌بات.