وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا، گه‌مارۆى قورسترى له‌دژى رژیمى ئێران راگه‌یاند
رێکه‌وتى ٢٦/٣/١٣٨٩ وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا ته‌حریمى قورس‌تر و جیاواز له گه‌مارۆکانى شوراى ئه‌منیه‌ت دژى رژیمى ئاخوندى راگه‌یاند. ته‌حریمه نوێیه‌کانى ئه‌مریکا دژى رژیم ٢٠ شیرکه‌تى نه‌وت، بانکى مه‌رکه‌زى، پۆستى بانک، فه‌رمانده‌ى گشتى سپا و فه‌رمانده‌کانى هێزى ئاسمانى و وه‌زیرى دیفاع و فه‌رمانده‌ى به‌سیج و بیمه و شیرکه‌ته‌کانى پێوه‌ندیدار به هێڵى که‌شتی ئێران له‌پێوه‌ند به ....
به‌رنامه ئه‌تۆمی و موشه‌کیه‌که‌ى رژیم ده‌گرێته‌وه. وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا ناوى ژماره‌یێک له لێپرسراوان و شیرکه‌ته‌کانى رژیمى ئێرانى خستۆته ناو لیستى ره‌شی خۆى. ته‌حریمه نوێیه‌کانى ئه‌مریکا حه‌وتوویێک دواى بریارنامه‌ى ١٩٢٩ى شوراى ئه‌منیه‌ت دژى رژیمى ئێرانه‌وه په‌سه‌ند کرا. جێگه‌ى باسه سوزان رایس باڵوێزى ئه‌مریکا له‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان ووتى: ته‌حریمه‌کانى شوراى ئه‌منیه‌ت رژیمى ئێران فه‌له‌ج ده‌کات.