جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چله‌ى شه‌هیدانى ١٩ى بانه‌مه‌ر

چله‌ى شه‌هیدانى ١٩ى بانه‌مه‌ر

له‌ ١٩ى بانه‌مه‌ر٠ى ١٣٨٩ رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى له‌کرده‌وه‌یێکى جینایه‌تکارانه‌دا ٤ تێکۆشه‌رى کوردى به‌ناوه‌کانى (فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هوولى، عه‌لى حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌کیلى) و هه‌روه‌ها هاولاتییه‌کى شیرازى به‌ناوى مه‌هدى ئیسلامیان به‌ یه‌که‌وه‌ له‌زیندانى ئێوین به‌ په‌تى سیداره‌وه‌ کرد. ئه‌و کرده‌وه‌ وه‌حشیانه‌ى ده‌سه‌لاتدارانى ئێران له‌کاتێکدا که‌ ته‌نانه‌ت حوکمى دادگاى ...

پێداچوونه‌وه‌ى هێندێک له‌و شه‌هیدانه‌ هێشتا نه‌هاتبۆوه‌ و هه‌روه‌ها به‌ بێ ئاگادارى وه‌کیل و خانه‌واده‌ى ئه‌و شه‌هیدانه‌ به‌ شێوه‌یێکى نه‌هێنى به‌رێوه‌ چوو. ناعادلانه‌ بوونى ئه‌و به‌ناو دادگاییه‌ و راده‌ى جینایه‌ته‌که‌ و ووشیارى کۆمه‌لانى خه‌ڵکى کوردستان بوو به‌ هۆى رێکه‌وتن له‌سه‌ر مانگرتنێکى گشتى له‌٢٣ى بانه‌مه‌ر و له‌هه‌نگاوێکى بێ پێشوونه‌ له‌دواى بانگه‌وازى سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و چالاکانى مه‌ده‌نى، خه‌ڵکى کوردستان مانیان گرت و ناره‌زایه‌تیان به‌رانبه‌ر به‌ ده‌سه‌لاتدارانى رژیم نیشان دا. خه‌ڵکى کوردستان جارێکى دیکه‌ په‌یامى ئازادیخوازى و قه‌بووڵ نه‌کردنى زه‌بروزه‌نگ و کووشتنى رۆڵه‌کانیان به‌ گوێى ده‌سه‌لات دادایه‌وه‌ و یه‌کگرتوویی خۆیان له‌سه‌ر ویست و مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان راگه‌یانده‌وه‌. سبه‌ى له‌کاتێکدا چله‌ى ئه‌و شه‌هیدانه‌ ده‌گیرێ که‌ ده‌سه‌لاتى ره‌شى ئاخوندى ته‌رمى پاکى ئه‌و شه‌هیدانه‌ى به‌ شێوه‌ییه‌کى نه‌هێنى و له‌شوێ٠Žنێکى نادیار به‌ خاک سپاردووه‌ و گۆرێک نییه‌ که‌ دایکانى جه‌رگ سووتاو به‌ چوونه‌ لاى سوکنایی دڵیان بێ.

14 سال و 5 ماه و 4 روز و 18 ساعت و 12 دقیقه پیش از این

چله‌ى شه‌هیدانى ١٩ى بانه‌مه‌ر

چله‌ى شه‌هیدانى ١٩ى بانه‌مه‌ر


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن