یادێکى کورت له شه‌هیدانى مانگى جۆزه‌ردان
به‌ره به‌ره گژ و گیا‌و ده‌غڵ و دان له پێ ده‌شته‌کان زه‌رد ههڵدهگهر٠ان و ئیتر وورده وورده گه‌رما جێگه هه‌واى خۆش و فێنکى به‌هارى ده‌گرته‌وه، گوڵ و سه‌وزایى زه‌نوێریى و جوانیان که‌متر ده‌بوو. جوتیاره‌کانیش وورده وورده خۆیان ئاماده ده‌کرد و که‌ل و په‌لى دروێنه‌یان بۆ وه‌رزێکى نوێى دروێنه ئاماده ده‌کرد و داس و ماڵه‌غانیان تیژ و ده‌مه زه‌رد ده‌کرده‌وه. قسه له‌وه بوو که چۆن به هه‌ره‌وه‌ز و کۆمه‌گ شان بده‌نه به‌ر وه‌رزێکى دیکه له دروێنه و گێره و خه‌رمان سور کردن. بهر٠استى ئه‌و رۆژ و ساتانه‌ش ئه‌گه‌رچى ماندوو بوونى زۆرى بۆ وه‌رزێر٠ هه‌یه، به‌لام خۆشى و چێژێکى تایبه‌تیشى هه‌یه. چوونکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌ست ده‌که‌ن به هه‌ڵگرتنى به‌رى ره‌نجى ساڵێکیان، ئه‌و چێژ و تامه‌شى هه‌یه که ...
هه‌موویان رۆژانى هه‌ره‌وه‌زو و کار به دڵى ئاوه‌ڵه و بێ کینه‌و به قسه‌ى خۆش ده‌به‌نه سه‌ر، له دوایى دا دڵ خۆشن چوونکه به‌رهه‌مى ساڵیان هه‌ڵگرتۆته‌وه‌و هه‌ناسه‌یێکى ئاسووده‌یى هه‌ڵده‌کێشن.
به‌ڵێ له‌و وه‌رزه و له مانگى جوزه‌رداندا، پێشمه‌رگه، دڵدار و ئه‌ویندارى نیشتمان، هه‌ڵۆى به‌رزه فر٠ و تیژ باڵ، به هه‌ست کردن به‌وه‌ى که ده‌بێ نیشتمان و گه‌لى کورد له‌ده‌ست دژمنى چاو چنۆک بپارێزێ و پشتیوانی گه‌ل بێ و تێ بکۆشێ که ئازادى و ر٠زگارى بۆ ده‌سته‌به‌ر بکا، گیان به‌خت ده‌کا و خۆ له ده‌ورى نیشتمان و دانیشتوانى دهگێر٠ێ.
پێشمه‌رگه ئه‌و قاره‌مان و پارێزه‌ره‌ى نیشتمانه، هه‌وڵ ده‌دا گه‌ل و نیشتمان له ئافه‌ت و پیس و پۆخڵى بپارێزێ و نه‌هێڵێ گیاکه‌ڵه‌ى داگیرکه‌ر و مڵه‌ى ده‌سه‌لاتى غه‌ددار له ریشه‌ى ده‌ربێنن.
قاره‌مانانى دڵ پر٠ له باوه‌ر٠ به ئازادى، شۆر٠شگێر٠ و لێبر٠او، دڵخۆشیان ئه‌وه‌یه له ر٠ێگهى ئازادى نیشتماندا گیانیان فیدا ده‌که‌ن. روو سوورن چوونکه وه‌ک موجاهیدى ر٠ێگهى خودا ته‌واوى به‌رپرسایه‌تى و ئه‌رکیان به‌جێ گه‌یاندوه، روو به‌رووى سه‌ختترین و حه‌سته‌مترین هه‌ل و مه‌رجه‌کان بوونه‌وه، له گیانى شیرین و له ژیان و ماڵیان ده‌گوزه‌رێن، ر٠ێگهى هات و نه‌هات ده‌گرنه به‌ر، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نیشتمان و گه‌ل بپارێزن و ئاسۆیان له‌به‌ر ده‌م رووناک بکه‌ن.
بێ شک شه‌هیدان و قاره‌مانانى ر٠ێگهى ئازادى له ر٠ێبازى پیرۆز و پر٠ له سه‌روه‌رى سازمانى خه‌بات، پێشر٠هوان و ئالا هه‌ڵگرانى ر٠ێگهى ئازادى و نیشتمانپه‌روه‌رین، هه‌رکام له شه‌هیدانى ر٠ێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات، ئازادیخواز و نیشتمان په‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌یین و ده‌ورى به‌رچاو و له‌بیر نه‌کراویان له فیداکارى و له‌خۆ بووردویى هه‌یه.
شه‌هیدانى مانگى جۆزه‌دان، ئه‌و قاره‌مان و رۆح شاد و له‌بیر نه‌کراوانه‌ى ر٠ێگهى ئازادین که ده‌بێ گه‌وره‌یى و بایه‌خیان و جێگه و پێگه‌یان بزاندرێ. ئه‌و ده‌سته شه‌هیده‌ى مانگى جۆزه‌ردان که یادیان به‌رز راده‌گرین. به‌تایبه‌ت ده‌بێ جێگه و پێگه‌ى قاره‌مانان، شه‌هیدى نه‌مر و فه‌رمانده‌ى لێهاتوو، شه‌هید مه‌لا عه‌لى ره‌سووڵى که وێر٠اى بهر٠ێوهبهرى کارى ته‌شکیلاتى، فه‌رمانده‌یێکى لێهاتوو و کارامه بوو، دڵسۆزى سازمان بوو، خه‌ڵک خۆشیان ده‌ویست و متمانه‌یان پێ ده‌کرد. شه‌هید مام شه‌ریف ره‌حمانى، دڵسۆز و یارى به وه‌فا و به ئه‌مه‌ک و نیشتمان په‌روه‌ر که ته‌نیا دڵخۆشى و هومێدى، سه‌رکه‌وتنى گه‌ل کورد و سازمانى خه‌بات بوو. مام شه‌ریفى تێکۆشه‌ر و نیشتمان په‌روه‌ر و خاوه‌ن باوهر٠ى قووڵ به خودا و به ئازادى نیشتمان له بنکه‌ى سلێمانى سازمان له شارى سلێمانى به ده‌ستى ترۆریستانى ر٠ژیمى ئاخوندى شه‌هید کرا. شه‌هیدى نه‌به‌ز و قاره‌مان و لێهاتوو، شه‌هید صدیقى ئه‌حمه‌دى ناسراو به (صدیق ده‌ره‌یى)، که ئازایه‌تى و لێهاتوویى ناوازه بوو، شه‌هید صدیق یه‌کێک له کادره نیزامیه لێزان و لێهاتووه‌کانى سازمانى خه‌بات بوو که به‌داخه‌وه له جه‌نگێکى نابه‌رابه‌ردا له نێوان پێشمه‌رگه‌کانى سازمان و هێزى به‌کرێگیراوى ر٠ژیم له ناوچه‌ى خاو میراواى مه‌ریوان شه‌هید کرا. هه‌روه‌ها یادى ئه‌و ژماره شه‌هیده‌ى دیکه‌ى مانگى جۆزه‌دان که ناوه‌کانیان له‌به‌ر ده‌ست دان ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌وانیش شه‌هیدى قاره‌مان شه‌هید کاک ئیبراهیم محمدى، شه‌هید کاک هه‌مزه ره‌سووڵى، ناسراو به هه‌مزه سه‌رده‌شتى، شه‌هید کاک غه‌فوور تاژانده‌ره، ناسراو به غه‌فوور شنۆیى، شه‌هید کاک ره‌شید که‌ریم زاده، شه‌هید کاک سید جه‌میل سه‌جادى (جه‌میل سنه‌یى) شه‌هید کاک محمود ره‌سووڵى (محمود ئارمرده‌یى) شه‌هید کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزى، شه‌هید کاک ره‌حمان کۆخى، شه‌هید کاک عارف خزمه‌تگوزار، ناسراو به عارف مه‌ریوانى، شه‌هید کاک عبدالله قیتولى، شه‌هید کاک محمدامین بۆکانى.
هه‌زاران سلاو له گیانى ئه‌و ده‌سته‌یه له شه‌هیدانى مانگى جۆزه‌ردان و تێکر٠اى شه‌هیدانى ر٠ێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات و شه‌هیدانى ر٠ێگهى ئازادى.