جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌ردانى پێوه‌ندییه‌کانى سلێمانى سازمانى خه‌بات له‌چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کى کورد

سه‌ردانى پێوه‌ندییه‌کانى سلێمانى سازمانى خه‌بات له‌چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کى کورد

خه‌باتمێدیا: رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ٢٧/٣/١٣٨٩ هه‌یئه‌تێکى پێوه‌ندییه‌کانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ شارى سلێمانى سه‌ردانى به‌رێز شێرکۆ بێکه‌س شاعیرى به‌ناوبانگى کوردیان کرد و به‌ گه‌رمى له‌لایه‌ن به‌رێزیانه‌وه‌ پێشوازى کران. له‌و دانیشتنه‌ دۆستانه‌یه‌ چه‌ندین ته‌وره‌ ئاڵوگۆرى بیرورایان له‌سه‌ر کرا. به‌رێزیان رێز و پێزانینى خۆى بۆ کۆڵنه‌دانى سازمانى خه‌بات و مێژووى موباره‌زه‌که‌ى ده‌ربرى و له‌سه‌ر به‌رده‌وامى ئه‌و دیدارانه‌ پێداگرى کرایه‌وه‌.
هه‌روه‌ها رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٢٦ى جۆزه‌ردانیش پێوه‌ندیى سلێمانى، سه‌ردانى که‌سایه‌تى سیاسی و پێشمه‌رگه‌ى دێرین، به‌رێز ...

قادر خه‌باتیان کرد و به‌ گه‌رمى له‌لایه‌ن به‌رێزیان و کاک ئارامى کور٠ى که‌ ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى یه‌کیه‌تى نیشتمانى کوردستانه‌، پێشوازیان لێکرا. له‌ودیداره‌دا باسی مێژووى بزووتنه‌وه‌ى کورد له‌ کۆنه‌وه‌ تائه‌مرۆ کرا و هه‌ل و مه‌رج و پێداویستیه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى شۆرشگێرانه‌ى کورد مشتومر و باسى لێوه‌ کرا.


14 سال و 5 ماه و 3 روز و 15 ساعت و 43 دقیقه پیش از این

سه‌ردانى پێوه‌ندییه‌کانى سلێمانى سازمانى خه‌بات له‌چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کى کورد

سه‌ردانى پێوه‌ندییه‌کانى سلێمانى سازمانى خه‌بات له‌چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کى کورد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن