رۆژى جیهانى خه‌بات دژ به ئێعدام
رۆژى هه‌ینى ١٩ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧ـ ١٠ ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨، رۆژى جیهانى خه‌بات دژ به ئێعدامه. لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له بانگه‌وازێکدا داواى به‌رێوه‌بردنى کۆبوونه‌وه‌ى نار٠هزایهتى له سه‌رانسه‌رى جیهان دژ به‌و سزایه کرد.
له ر٠اگهیێندراوى رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی که به بۆنه‌ى ١٩ى ر٠هزبهر، رۆژى جیهانى خه‌بات دژ به سزاى ئێعدام بلاوى کرده‌وه، هاتووه که زۆرترین ئێعدامه‌کانى جیهخان له ئاسیادا به‌رێوه ده‌چن.
به پێى ئه‌و نووسراوه‌ى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی، له ساڵى ر٠ابردوودا ١٢٥٢ ئێعدام له ٢٤ وه‌لاتى جیهاندا به‌رێوه‌چووه. زۆرترین ئێعدام له شه‌ش وه‌لاتى جیهان به‌رێوه‌چووه که چین له سه‌ره‌وه‌ى ئه‌واندا جیگه‌ى گرتووه. رژیمى ئێران پله‌ى دووهه‌مى هه‌یه و عه‌ره‌بستانى سعودى، پاکستان و ئه‌مریکا له پله‌کانى دوایی دا جیگه‌یان گرتووه. وه‌لاتى خانه‌خوێى ئوله‌مپیکى ٢٠ ٠ ٨ (چین)، له ساڵى ٢٠ ٠ ٧ دا به‌لانى که‌مه‌وه ٤٧٠ که‌سى ئیعدام کردوه.
ره‌ناته مولر- وولرمان، یه‌کێک له به‌رپرسانى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له ئاڵمان ده‌ڵێ: جیهان چاوى له ئاسیا بر٠یوه و ئاسیا له‌وه زیاتر ناتوانێ پایه‌کانى مافى مرۆڤ له به‌رچاو نه‌گرێ. به ووته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی، ٩٥ له‌سه‌دى خه‌ڵکى ئاسیا خاوه‌نى رژیمانێکن که سزاى ئیعدام به‌رێوه ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌ریکان ئه‌شتاین باخ، ووته‌بێژى کۆمیسیونى مافى مرۆڤى حیزبی دیموکرات مه‌سیحى و سوسیال مه‌سیحى له پارڵمانى ئاڵمان به ده‌رکردنى ر٠اگهیێندراوێک به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى خه‌بات دژ به ئێعدام گووتوویه‌تى: سزاى ئیعدام هه‌موو ساڵێک له‌لایه‌ن ژماره‌یێکى زۆر له وه‌لاتان وه‌لاده‌نرێ. به‌لام به‌و حاڵه‌ش ته‌نیا ١ له سه‌ر ٣ى خه‌ڵکى جیهان له وه‌لاتانێکدا ده‌ژین که سزاى ئێعدامى تێدا ر٠هد کراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له ر٠اگهیێندراوى ئه‌ریکان ئه‌شتاین باخ دا هاتووه: له هێندێ له وه‌لاتان له‌و باره‌وه گهر٠انهوه بۆ دواوه ده‌بینرێ. به نمونه ژماره‌ى ئێعدام کراوه‌کان له ئه‌فغانستان و ئیتیوپى له ساڵى ٢٠ ٠ ٧ دا زیادى کردوه. ئه‌و ساڵ له گواتمالا، به‌رپرسانى ئه‌و وه‌لاته خه‌ریکى به‌کار هێنانى قانوونێکن که رێگه به به‌رێوه‌بردنى سزاى ئیعدام ده‌دا.
رژیمى ئێران قانوونێکى په‌سه‌ند کردوه که به‌و پێیه هه‌ر که‌س له ئیسلام پاشگه‌ز بێته‌وه به‌ره‌ورووى ئێعدام ده‌بێته‌وه.
رژیمى ئێران له گه‌مارۆى رخنه‌کاندا
له چه‌ند ساڵى ر٠ابردوودا رژیمى ئێران له‌و رژیمانه بوو که له گه‌مارۆى رخنه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی دا بووه به هۆى ژماره‌ى زۆرى ئێعدامه‌کان و هه‌روه‌ها ئێعدامى مێرمندالان. به پێى ر٠اپۆرتى رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له ساڵى ٢٠ ٠ ٧ له حاڵێکدا رێژه‌ى سزاى ئێعدام له سه‌رانسه‌رى جیهان له چاو سالانى پێشووتر رووى له که‌م بوونه‌وه کردوه. رژیمى ئێران له‌و رژیمانه‌یه که رێژه‌ى ئێعدام له چاو سالانى پێشووتر زیادى کردوه و له ساڵى ٢٠ ٠ ٧ به‌لانى که‌مه‌وه ٣١٧ که‌س له ئێران‌دا ئێعدام کراون.
هاوکات رژیمى ئێران یه‌کێک له‌و سێ وه‌لاته‌یه که مێرمندالان ئێعدام ده‌کا. رێکخراوه‌کانى پشتیوانى له مافى مرۆڤ ده‌ڵێن، له ساڵى ر٠ابردوودا ٣٢ مێرمنداڵ له جیهاندا ئێعدام کراون که ٢٦ که‌سیان له ئێران‌دا بوون ئه‌و مێرمندالانه تاوانبار بوون که کاتى ئه‌نجام دانى تاوان له ١٨ ساڵ که‌متر بوون. ته‌نیا له‌م ساڵدا شه‌ش مێرمنداڵى تاوانبار له ئێران ئێعدام کراون.
ژماره‌یێکى زۆر له ئێعدامه‌کان له ئێران له شوێنه گشتیه‌کاندا به‌رێوه ده‌چن. به‌رپرسانى دادوه‌رى رژیم پێ یان وایه به‌رێوه‌بردنى ئێعدامه‌کان له شوێنه گشتیه‌کاندا کاردانه‌وه‌ى باشى ده‌بێ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى تاوان. به‌لام لێکۆڵینه‌وه‌ى کۆمه‌ڵناسان له زۆربه‌ى وه‌لاتان ئه‌وه ده‌رده‌خا، له ئه‌و شێوه کارانه زیاتر په‌ره ده‌دا به توند و تیژى له کۆمه‌ڵگادا.
لایه‌نگرانى مافى مرۆڤ و نه‌یارانى سزاى ئێعدام له‌و باوهر٠هدان که ئێعدام کردن به‌رێوه‌بردنى عه‌داڵه‌ت نیه، به‌ڵکوو تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه و به‌رێوه‌بردنى ئه‌و سزا درنده و بێ ره‌حمانه‌یه له هیچ وه‌لاتێکدا نه‌بووته هۆیێک بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى تاوان.
له ر٠اگهیێندراوى یه‌که‌مى (کۆنگره‌ى جیهانى بۆ لابردنى سزاى ئێعدام) که ساڵى ٢٠ ٠ ١ له ئه‌ستراسبورگى فه‌رانسه به‌رێوه‌چوو، هاتووه: سزاى ئێعدام هیچ کات رێگه‌ى له ئه‌نجام دانى تاوان نه‌گرتووه. ئه‌و سزایه وه‌کوو شکه‌نجه کرده‌وه‌یێکى زۆر وه‌حشیانه‌یه، کارێکى نامرۆڤانه و بێ حورمه‌تى حیساب ده‌کرێ. رژیمێک که سزاى ئێعدام به‌رێوه ببات، رژیمێکه که هانى توند و تیژى ده‌دا. هه‌ر کۆمه‌ڵگایێک رێز له که‌رامه‌ت و گه‌وره‌یی مرۆڤ ده‌گرێ، بۆ لابردنى سزاى ئێعدام هه‌وڵ ده‌دا.