سه‌ردانى کۆمه‌ڵه‌ى شۆر٠شگێرى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان له پێوه‌ندى سلێمانى سازمانى خه‌بات
رۆژى دووشه‌ممه ٢٤ى جۆزه‌ردان هه‌یئه‌تێکى پێوه‌ندى سلێمانى کۆمه‌ڵه‌ى شۆر٠شگێرى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان که پێکهاتبوون له‌به‌رێزان ئه‌نوه‌ر محه‌ممه‌دى به‌رپرسی پێوه‌ندى سلێمانى و ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى و ئه‌یوب عه‌بدوڵلاپوور جێگرى به‌رپرسی پێوه‌ندى سه‌ردانى پێوه‌ندییه‌کانى سلێمانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانیان کرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان ...
عه‌لى به‌هرامى ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسی پێوه‌ندى سلێمانى و محمد ره‌حیمى کادرى پێوه‌ندى به گه‌رمى پێشوازیان لێ‌کرا. لهودانیشتنه دۆستانه‌یه دا باس لهرووداوهکانى یه‌ک ساڵى رابردوو و ئه‌و قه‌یرانانه‌ى که رژیمى ئاخوندى تێیکه‌وتووه و ئه‌رکى هێزه شۆرشگیره‌کان و هه‌روه‌ها پێویستى پێوه‌ندى و دۆستایه‌تى حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران له‌و هه‌ل و مه‌رجه ناسکه‌ى ئێستا دا کرا. له‌کۆتاییدا هه‌ردوولایه‌ن له‌سه‌ر گه‌رمتر کردنى پێوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران و کۆمه‌ڵه‌ى شۆرشگێرى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان پێداگرییان کرده‌وه.