زۆربه‌ى وه‌لاتانى جیهان پشتیوانى له هێرشێکى نیزامى بۆسه‌ر ئێران ده‌که‌ن
ناوه‌ندى لێکۆڵینه‌وه‌ى (Pew) له راپرسیێکى به‌ربلاو له ٢٢ وه‌لاتى جیهان رایگه‌یاند، زۆربه‌ى وه‌لاتانى جیهان پشتیوانى له هێرشێکى نیزامى بۆسه‌ر ئێران به مه‌به‌ستى راگرتنى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى ده‌که‌ن. به پێى ئه‌و راوهرگرتنه ئامریکاییه‌کان به (٦٦%) زۆرترین پشتیوانى بژارده‌ى نیزامى له‌به‌رانبه‌ر رژیمى ئێرانن، فه‌رانسه و ئاڵمان(٥١%)، ئیسپانیا(٥٠ له‌سه‌د) بریتانیا...
(٤٩%) . سه‌رژمێرى و راپرسی له‌ژێرناوى راگرتنى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌کانى رژیمى ئێران به‌مجۆره‌یه: (٥٥%)،ئه‌رده‌ن(٥٣)، لوبنان ٤٤%) ئیسپانیا(٧٨%) ئاڵمان(٧٧%) فه‌رانسه(٧٦%)، (روسیه٦٧%) و (چین ٥٨%) . به پێى ئه‌و راپرسیه ٨٦ له‌سه‌دى خه‌ڵکى ئاڵمان روانگهیێکى خه‌راپیان سه‌باره‌ت به رژیمى ئێران هه‌یه، ئه‌و سه‌رژمێرییه له فه‌رانسه ٨١% و له‌ژاپۆن ٧٥% بووه.