وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى نوروێژ پێشێلکردنى مافى مرۆڤ له‌لایه‌ن دیکتاتورى ئاخوندى مه‌حکووم کرد
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى نوروێژ به ده‌رکردنى راگه‌یه‌ندراوێکى هه‌واڵده‌رى، پێشێلکردنى مافى مرۆڤى له‌لایه‌ن دیکتاتورى ئاخوندیی مه‌حکووم کرد و پشتیوانى کرد له راگه‌یه‌ندراوى ٥٦ وه‌لات دژى پێشێلکارییه‌کانى رژیم که رۆژى سێ شه‌ممه له‌کۆبوونه‌وه‌کانى شوراى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان خوێندرایه‌وه. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نوروێژ وێراى ره‌زامه‌ندى ده‌ربرین له ....
په‌سه‌ند کردنى راگه‌یه‌ندراوى ٥٦ وه‌لات گووتى: ئه‌وه په‌یامێکى روون و ئاشکراى به لێپرسراوانى رژیمى ئاخوندى دا که بارودۆخى مافى مرۆڤ له‌ئێران قه‌بووڵ ناکرێ. له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه په‌یامێکى به‌هێزى بۆ میلله‌تى ئێران نارد که کۆمه‌ڵگاى جیهانى بابه‌تى مافى مرۆڤ له‌ئێران به هێند وه‌رده‌گرێ و به‌دواداچوونى بۆ ده‌کا و سه‌باره‌ت به‌و ته‌عدایانه‌ى که ده‌کرێته سه‌ر مافى مرۆڤ دژکرده‌وه‌ى ده‌بێ. له‌وراگه‌یه‌ندراوه‌دا، ٥٦ وه‌لاتى شوراى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان، به‌شێوه‌ى تایبه‌ت که‌ڵک وه‌رگرتن له‌توندوتیژى و گرتن و ئیعدام له‌ماوه‌ى سالانى رابردوو له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندى مه‌حکووم کراوه و داوا کراوه که لێکۆڵینه‌وه‌ێکى سه‌ربه‌خۆ له‌په‌یوه‌ند به چۆنیه‌تى هه‌لس و که‌وتى لێپرسراوانى رژیم به‌رێوه بچێ.