نامه‌ى توندى به‌رێوه‌به‌رى گشتى کونفدراسیۆنى نێوده‌وڵه‌تى مه‌وادى خوارده‌مه‌نى به خامنه‌یی
به‌رێوه‌به‌رى گشتى کونفدراسیۆنى نێوده‌وڵه‌تى خوارده‌مه‌نى و دوخانیات له نامه‌یێکى ئیعترازى دا بۆ خامنه‌یی، وێراى نیگه‌رانى سه‌باره‌ت به بارودۆخى ته‌ندورستى مه‌حموودى ساڵحى، سه‌رۆکى سه‌ندیکاى کرێکارانى نانه‌واخانه‌کانى سه‌قز، رژیمى ئاخوندى سه‌باره‌ت به گیانى ناوبراو به‌به‌رپرسیار زانى و خوازیارى پێراگه‌یشتنى خێرا به بارودۆخى زۆر خه‌راپی ته‌ندورستى ناوبراو بوو. له‌ونامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه نیگه‌رانى ....
قوڵى خۆمان و میلیۆنها ئه‌ندامى ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له‌سه‌رانسه‌رى دونیا سه‌باره‌ت به بارودۆخى ناته‌ندورستى مه‌حموودى ساڵحى له‌شارى سه‌قز راده‌گه‌ێنین. به‌رێز ساڵحى له ٥ ساڵ له‌وپێش به هۆى چالاکیه‌کانى خۆى وه‌کوو سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى کرێکارانى نانه‌واخانه‌کانى سه‌قز و هه‌روه‌ها به‌رگرى له مافه په‌سه‌ندکراوه‌کانى کرێکاران و چالاکى سه‌ندیکایی ئه‌وان له ئێران، ده‌یانجار که‌وتۆته زیندان. له‌وماوه‌یه‌ى زیندان کردنیدا به به‌رده‌وامى له چاره‌سه‌رى وه‌ک دیالیز ى پێویست بۆ ته‌نیا گورچیله‌که‌ى بێ به‌ش بووه. هه‌ل و مه‌رجى ناوبراو که‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه و ئه‌گه‌رى گیان دانى له‌ئارا دایه. له‌کاتێکدا که ئێمه ده‌وڵه‌تى جمهورى ئیسلامى به به‌رپرسیارى ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره ده‌زانین، هه‌ر بۆیه داواتان لێده‌که‌ین به بێ هیچ کات به فیرۆ دانێک به‌لێنمان پێبده‌ن که به‌رێز ساڵحى ده‌که‌وێته به‌ر چاودێرى پزیشکى پێویست.