ئه‌لقاعیده فهرماندهییهکهى له‌ئێران کۆ ده‌کاته‌وه
به هاندانى سپاى پاسداران ئه‌لقاعیده ، رێبه‌رایه‌تى و فه‌رمانده‌یی خۆى له‌ئێران کۆ ده‌کاته‌وه. به پێى راپۆرتێک که ئه‌فسه‌رێکى سپاى پاسداران ئاشکراى کردووه و لهههواڵدهرى ئێران پرێس نیوز بلاوبۆته‌وه، رژیمى ئاخوندى بۆ مانه‌وه‌ى ده‌سه‌لاته‌که‌ى به مه‌به‌ستى که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ئه‌لقاعیده بریارى داوه ئێران بکاته ناوه‌ندی سه‌ره‌کى چالاکیه‌کانى ئه‌لقاعیده. به بریارى لیپرسراوانى پله‌به‌رزى سپاى پاسداران، ئاسانکارى ...
به‌رچاو بۆ گوزاتنهوهى ئه‌لقاعیده بۆ ناو خاکى ئێران پێشکه‌ش کراوه و ژماره‌یێکى زۆر له که‌سانى سه‌روه ئه‌لقاعیده له‌ئێران پهنابیهرێتیان پێدراوه. هه‌روه‌ها به لێپرسراوانى رێبه‌رى ئه‌و سازمانه ئیزن دراوه تا له خاکى ئێران وه‌کوو پایهگاێکى خۆ ئاماده‌کردن و خۆسازدانه‌وه که‌ڵک وه‌رگرن. دو دامه‌زراوه‌ى ئه‌لقاعیده که که‌تیبه‌کانى کوردستان و ئهنسارولئیسلامن و زیاتر خه‌ڵکى کوردستانى عێراقن و ژماره‌یێکى به‌رچاوییان له‌ئێرانن، کارى سه‌ره‌کیان له‌عێراقه و به مه‌به‌ستى خۆسازدان بۆ عه‌ملیاتى خهراپکارى که‌ڵک له‌خاکى ئێران وه‌رده‌گرن.