جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ساراماگۆ نووسه‌رى به‌ناوبانگى پورته‌قالى کۆچى دوایی کرد

ساراماگۆ نووسه‌رى به‌ناوبانگى پورته‌قالى کۆچى دوایی کرد

ژوزه‌ ساراماگۆ نووسه‌رى ناوازه‌ى پورته‌قالى که‌ له‌ پانتایی ئه‌ده‌بیاتى جیهان ناوبانگێکى زۆرى هه‌بوو و خاوه‌ن خه‌لاتى نوبێلى ئه‌ده‌بی ١٩٩٨ بوو، له‌ته‌مه‌نى ٨٧ ساڵى رۆژى هه‌ینى ١٧/٦/٢٠ ١٠  کۆچى دوایی کرد. ساراماگو ساڵى ١٩٢٢ له‌ دیهاتێکى بچووک و له‌خانه‌واده‌یێکى هه‌ژار چاوى به‌دونیا هه‌ڵێنا. به‌ هۆى هه‌ژارى ماڵه‌ویان نه‌یتوانى درێژه‌ به‌ خوێندن بدات و خۆى فێرى پیشه‌ى ئاسنگرى کرد. ناوبراو له‌ته‌مه‌نى ٤٠  ساڵى دا ده‌ستى به‌ نووسین کرد و یه‌که‌مین نووسراوه‌ى به‌ نێوى ...

"وه‌‌‌لاتى تاوان" له‌‌‌ ساڵى ١٩٤٧ له‌‌‌چاپ درا. ناوبراو به‌‌‌ نووسینى کتێبی "باڵته‌‌‌زار و بلومۆندا" له‌‌‌١٩٨٢ ناوبانگى جیهانى په‌‌‌یدا کرد. چیرۆکه‌‌‌کانى ئه‌‌‌و نووسه‌‌‌ره‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ زمانێکى گاڵته‌‌‌وه‌‌‌ نووسراوه‌‌‌ زۆربه‌‌‌یان باس کردنى رووداوه‌‌‌ تاریخى و یان رووداوه‌‌‌ خه‌‌‌یالاوییه‌‌‌کانه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌راستى دا ره‌‌‌خنه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ بارودۆخى کۆمه‌‌‌ڵگا ده‌‌‌که‌‌‌ن. سه‌‌‌ره‌‌‌راى ناوبانگى ساراماگو وه‌‌‌کوو نووسه‌‌‌رێکى ره‌‌‌ش بین و نزیک بوونى به‌‌‌رهه‌‌‌مه‌‌‌کانى به‌‌‌ کافکا،به‌‌‌لام له‌‌‌کتێبه‌‌‌کانى دا باوه‌‌‌رى قووڵ به‌‌‌ بنه‌‌‌ر٠ه‌‌‌تى چاکى له‌‌‌ مرۆڤه‌‌‌کان و جیهان و بانگه‌‌‌شه‌‌‌ بۆ ئینسانیه‌‌‌ت ده‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێ. رومانه‌‌‌کانى ژۆزه‌‌‌ ساراماگۆ ئه‌‌‌مرۆکه‌‌‌ له‌‌‌ریزى پر٠ فرۆشترین کتێبه‌‌‌کانى جیهانن و به‌‌‌ زمانى جۆراوجۆر وه‌‌‌رگیردراون. له‌‌‌ به‌‌‌رهه‌‌‌مه‌‌‌کانى ده‌‌‌توانین (باڵته‌‌‌زار و بلومۆندا، مێژووى گه‌‌‌مارۆى لیسبۆن، ئینجیل له‌‌‌روانگه‌‌‌ى عیسى مه‌‌‌سیح، که‌‌‌شتى به‌‌‌ردین، ساڵى مه‌‌‌رگى ریکاردو، کوێرى، هه‌‌‌موو ناوه‌‌‌کان، ئه‌‌‌شکه‌‌‌وت، بینایی ، قابیل، ، له‌‌‌نه‌‌‌بوونى مردن) ناوبێنین.

14 سال و 5 ماه و 2 روز و 57 دقیقه پیش از این

ساراماگۆ نووسه‌رى به‌ناوبانگى پورته‌قالى کۆچى دوایی کرد

ساراماگۆ نووسه‌رى به‌ناوبانگى پورته‌قالى کۆچى دوایی کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن