قه‌یرانه‌کانی مافی مرۆڤـ له ئێران
بورهان شاه مورادى
چاودێری مافی مرۆڤـ و که‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤـ له نوێترین راپۆرتی خۆیاندا رایانگه‌یاندووه که له ماوه‌ی سه‌رۆک کۆماری مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد دا مافه بنه‌ره‌تیه‌کانی مرۆڤـ به توندی پێشێل ده‌کرێن و راده‌ی پێشێل کارییه‌کان گه‌یشتۆته قۆناخێکی مه‌ترسیداره‌وه.
به پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی که له لایه‌ن چاودێری مافی مرۆڤـ و که‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤـ له ئێران بلاو کراونه‌ته‌وه ئه‌ندازه‌ی پێشێل کارییه‌کان و گوێ نه‌دان به یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی و له به‌ر چاو نه‌گرتنی مافه بنه‌ره‌تی و سه‌ره‌تاییه‌کان گه‌یشتۆته ئه‌و په‌ری خۆی و به شێوازێکی زۆر مه‌ترسیدار له سێداره دانی مێرمندالان په‌ره‌ی گرتووه و ئێعدام و ئه‌شکه‌نجه و بێ سه‌ر و شوێن کردنی جودا بیران و رووناکبیران رۆژ له دوای رۆژ و به بێ هیچ به‌ربه‌ستێک روو له زیاد بوونه.
به گوێره‌ی راپۆرته به‌ڵگه داره‌کان که له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤـه‌وه بلاو کراونه‌ته‌وه بار و دۆخێکی ناله‌بار و زۆر مه‌ترسیدار له بۆسه‌ی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤـ و ره‌هه‌نده سه‌ره‌کییه‌کانی قه‌یرانی مافی مرۆڤـ له ئێرانی ژێر ده‌سه‌لاتی ئاخوندان دایه. له‌و راپۆرتانه دا ئاماژه به وه کراوه که رژێمی ولایه‌تی فه‌قیه پله‌ی یه‌که‌می هه‌یه له ئیعدامی مێرمندالان له ئاستی جیهاندا و ته‌نها ولاتێکه که سزای له سێداره دان بۆ مێر مندالان ده‌ر ده‌کات.
له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠ ٠ ٨ی زایینیه‌وه تا ئێستا، ٦ مێرمنداڵ له سێداره دراوون و زیاتر له ١٣٠ مێرمنداڵی دیکه‌ش سزای له سێداره دانیان بۆ ده‌ر چووه و له به‌ندیخانه‌کانی رژێمی دژه مرۆڤی ئاخوندی چاوه‌رێ جێبه‌جی کردنی سزای ئیعدامن، که ئه‌وه په‌ڵه‌ێیکی ره‌شه به نێوچاوانی رژێمی ملهۆری ئاخوندییه‌وه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م.
هه‌ر له‌م راپۆرته دا هاتووه که ژماره‌ی ئیعدام کراوه‌کان له ده‌وره‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌حمه‌دی نژاد به شێوه‌ێیکی به‌ر چاو به‌رز بۆته‌وه.
له پوشپه‌ری ساڵی ١٣٨٧ ته‌نها له یه‌ک رۆژ دا ٢٩ که‌س له سێداره دران، ئه‌وه له حاڵێک دا بوو که ده‌م راسته‌کانی رژێم ته‌نها ناوی ١٠ که‌سیان راگه‌یاند. جێگای ئاماژه پێکردنه که له‌و کاته‌وه‌ی که ئه‌حمه‌دی نژاد بۆته سه‌رۆک کۆمار رێژه‌ی له سێداره دان ٤ قات بووه. ساڵی ٢٠ ٠ ٥ی زایینی رژێمی ئاخوندی ٨٦ که‌سی ئیعدام کرد و ژماره‌ی ئیعدام کراوه‌کان له ساڵی ٢٠ ٠ ٧ گه‌یشته ٣١٧ که‌س واتا نێزیکه‌ی ٤٠ %.
سه‌ره رای ئه‌و ئیعدامانه‌ی که له لایه‌ن کۆر و کۆمه‌ڵ و رێکخراوه‌کانه‌وه راده‌گه‌ییندری و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن باسیان ده‌که‌ن، به تایبه‌ت ئه‌و ئیعدامانه‌ی که له تاران و شاره گه‌وره‌کان جێبه‌جێ ده‌کرێن و هه‌موو که‌س لێیان ئاگادار ده‌بێته‌وه، ژماره‌ێیکیش به‌نهێنیی له سێداره ده‌درێن و بێ سه‌ر و شوێن ده‌بن و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن لێیانه‌وه بێ ئاگان و ته‌نانه‌ت هێندێکیش به هۆی پیلان و رووداوه ده‌سکرده‌کانی رژێمه‌وه گیان ده‌ده‌ن وه‌ک رووداوی ئوتومبیل و ده‌یان رووداوی دیکه که پیلانی رژێمه و له پشتی په‌رده‌وه نه‌خشه‌یان بۆ داده‌رێژرێت.
کوردستانی ئێران یه‌کێک له‌و ناوچانه‌یه که هه‌ر رۆژه له لایه‌ن رژێمی کورد کوژی ئاخوندییه‌وه ده‌که‌وێته به‌ر په‌لامار و چه‌ندین که‌س به بێ هیچ هۆێیک ده‌کوژرێن و له سێداره ده‌درێن یا ئه‌وه‌ی که بێ سه‌ر و شوێن ده‌بن و دوای ماوه‌ێیک جه‌سته‌ی بێ گیانی ئه‌و کورده بێ تاوانانه له قه‌راخ جاده و سه‌ر رێگاکان فرێ ده‌درێن و که‌س ناتوانی و بۆی نییه که لێیان بکۆڵێته‌وه.
بانده مافییاییه‌کانی رژێمی ئاخوندی به تووندی و به شێوه‌ێیکی درندانه له شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی ده‌گرن و به‌ره‌و شوێنی نادیار راپێچیان ده‌که‌ن و ده‌یانده‌نه به‌ر ئازار و ئه‌شکه‌نجه و سووکایه‌تی پێکردن تا به‌ڵکو له ماف و داوا سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیان پاشه‌گه‌ز ببنه‌وه. گولله باران کردنی خه‌باتکارانی سیاسی له کوردستانی ئێران به شێوه‌ێیکی زۆر ئاسان و به بێ هیچ لێپرسینه‌وه و فایل سازی و لێکۆڵینه‌وه‌ێیک به‌رێوه ده‌چێت. ده‌زگای ئه‌منییه‌ت و ئیتلاعاتی رژێمی ئاخوندی به بیانوی جۆراوجور گه‌نجان و لاوانی کوردستان ده‌داته به‌ر شه‌پۆلی قین و تووره‌یی خۆی، له هه‌ر لایه‌که‌وه و به هه‌ر هۆیه‌ک که رژێم تووشی شکست و لاوازی ده‌بێ تۆڵه‌ی خۆی له خه‌ڵکی کوردستان ده‌کاته‌وه.
هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی رژێم سه‌ره رای کوشتن و ئیعدامی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی، گه‌نجان و لاوان و مێرمندالانی کورد که له سه‌ر سنووره ده‌سکرده‌کانی کوردستان خه‌ریکی کاسبی و دابین کردنی پێداویستی ژیانن ده‌ده‌نه به‌ر ده‌سرێژی گولله و ده‌یانکوژن و که‌س نییه که ده‌نگی لێوه بێت، له ناو خۆی کوردستان مافه سه‌ره‌تاییه‌کان وه‌ک خوێندن به زمانی زگماکی و ئازادی بیر و را ده‌ر برین، ئازادی به‌یان، ئازادی مه‌زهه‌بی و ئایینی، ده‌یان ماف و ئازادی مه‌ده‌نی دیکه که له جارنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤـ دا هاتووه و له یاسا بنه‌ره‌تییه‌کانی رژێمی ئاخوندیشدا ئاماژه‌یان پێکراوه پێشێل ده‌کرێن و له به‌ر چاو ناگیردرێن.
هه‌ڵبه‌ت رژێمێک که ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رۆک کۆماری بێت و له سه‌ر سیسته‌می ولایه‌تی فه‌قیه بروات هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ ده‌وه‌شێته‌وه و بگره له‌وه‌ش خراپتر ده‌بێ.
مێژووی رژێمی ئاخوندی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که به هیچ شێوه‌ێیک پێبه‌ند نییه به مافی مرۆڤـ و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دیموکراسی و باوه‌ری به‌م بابه‌تانه نییه و به گشتی واتا و چه‌مکی مرۆڤـ به لای رژێمی ولایه‌تی فه‌قیه‌وه جیاوازه له رای گشتی.
رژێمی ئاخوندی که‌سێک به خاوه‌ن ماف ده‌زانێ که له ژێر رکێف و ده‌سه‌لاتی ولایه‌تی فه‌قیه دا بێ و گوێ رایه‌ڵی قسه‌کانی وه‌لی فه‌قیه بێت. روون و ئاشکرایه که ویلایه‌تی فه‌قیه له سه‌ر چ سیسته‌م و بنه‌ماێیک پێک هاتووه و ئامانجه‌کانی چیه.
ئه‌گه‌ر چاوێک به سه‌ر جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤـدا بخشێنین و خاڵه‌کانی له به‌ر چاو بگرین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که به تێکرا ئه‌و ماف و ئازادییانه‌ی که ئاماژه‌یان پێ کراوه هیوا و ئامانج و داخۆازی هاوبه‌شی هه‌موو مرۆڤه‌کانه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
ئه‌رکی هه‌موو که‌سێکه تا له رێگای راهێنان و بار هێنان واتا ئاشنا کردن و فێر کردنی مرۆڤه‌کان به مافه ره‌واکانی خۆیان و په‌روه‌رده کردنیان له سه‌ر بنه‌ماکانی رێز گرتن له‌و مافانه و هه‌ر وه‌ها دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی پێشکه‌وتووی ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی که هۆی ده‌سته‌به‌ر بوونی یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تیه، ده‌توانێ پاراستن و رێز گرتنی ئه‌کتیڤ و کاریگه‌ری ئه‌و ماف و ئازادیانه دابین بکات.