جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یۆنامى تۆپبارانه‌کانى رژیمى ئاخوندى و تورکیه‌ مه‌حکووم ده‌کا

یۆنامى تۆپبارانه‌کانى رژیمى ئاخوندى و تورکیه‌ مه‌حکووم ده‌کا

رژیمى ئاخوندى و تورکیه‌ له‌ دوو رۆژى رابردوو دا تۆپبارانى ناوچه‌ سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیان توندتر کردووه‌ و بوونه‌ته‌ هۆى ئاواره‌ بوونى ژماره‌یێکى به‌رچاو له‌ دانیشتووانى ئه‌و ناوچانه‌ى تۆپباران ده‌کرێن. یونامى نیگه‌رانى خۆى له‌ ته‌عداکانى ئێران و تورکیه‌ بۆ خاکى هه‌رێم راگه‌یاند و ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ى مه‌حکووم کرد و ووتى، راگرتنى ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ ...

له‌ئه‌ستۆى به‌غدایه‌. له‌وباریه‌وه‌ سه‌رۆکى شاندى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان بۆ عێراق یونامى "ئاد میلکه‌ر" ووتى: ئێمه‌ ده‌سترێژى دراوسێکانى عێراق مه‌حکووم ده‌که‌ین و لێیلن نیگه‌رانین، چونکه‌ ئه‌و پێشێلکردنى سنوورى نێوده‌وڵه‌تى عێراقه‌. له‌لاییکى دیکه‌وه‌ کۆمه‌لێک که‌سایه‌تى عه‌شایر و نوێنه‌رانى رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و لاوان و قوتابیانى کوردستانى عێراق دژى به‌زاندنى سنووره‌کانى هه‌ریم و تۆپبارانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندییه‌وه‌، خۆپێشاندانێکیان بۆ به‌رده‌م کونسولخانه‌ى ئێران له‌هه‌ولێر ساز کرد و ئه‌و دژمنکارییانه‌ى رژیمى ئێرانیان مه‌حکووم کرد. له‌هه‌ولێکى دیکه‌ دا بۆ ناره‌زایه‌تى نیشان دان به‌ کرده‌وه‌کانى رژیمى ئێران فدراسیۆنى قوتابیان و خوێندکارانى کوردستان ده‌ستیان کرد به‌ ئیمزاکۆکردنه‌وه‌ له‌سه‌رانسه‌رى کوردستانى عێراق و پێش که‌شی کونسولخانه‌یان کرد و هه‌روه‌ها عیرفان عه‌زیز سکرتێرى یه‌کێتى قوتابیانى کوردستان له‌ کونگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى دا گووتى: ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆپبارانه‌ به‌رده‌وام بێت ئێمه‌ حازرین له‌به‌رده‌م کونسولخانه‌ى ئئێران مانبگرین و له‌شوێنى تۆپبارانه‌کانیش له‌سه‌ر سنوور هه‌زاران خێوه‌ت و چادر هه‌ڵده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى که‌ بۆ راى گشتى بسلمه‌ێنین که‌ ئاماده‌ین له‌پێناو سه‌روه‌رى خاکى کوردستان خوێن برێژین.

14 سال و 5 ماه و 19 ساعت و 23 دقیقه پیش از این

یۆنامى تۆپبارانه‌کانى رژیمى ئاخوندى و تورکیه‌ مه‌حکووم ده‌کا

یۆنامى تۆپبارانه‌کانى رژیمى ئاخوندى و تورکیه‌ مه‌حکووم ده‌کا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن