گرتن و بانگکردنى چه‌ند هاولاتییه‌کى مه‌هابادى
له‌ماوه‌ى رۆژه‌کانى رابردوو یه‌کێک له بازاریانى مه‌هابادى به ناوى حوسێنى نه‌وجه‌وان له لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌منیه‌تى گیرا. به پێى راپۆرتى ده‌نگوباسی موکریان زانیاریێک سه‌باره‌ت به تاوان و شوێنى راگرتنى ئه‌و که‌سه له‌به‌رده‌ست دانییه. هه‌روه‌ها له هه‌والێکى دیکه دا رۆژى یه‌کشه‌ممه ٣٠ جۆزه‌ردان سێ هاولاتى ...
مه‌هابادى به ناوه‌کانى کاکه‌ڵڵا ئه‌فشارى، مه‌له‌ک شه‌ریفى و به‌یانه ئه‌فشارى له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه بانگ کراون. ده‌گووترێ هۆى بانگردنى ئه‌و که‌سانه سه‌فه‌ر کردنیان بۆ کوردستانى عێراق و ووتووێژ له‌گه‌ڵ مێدیاکانى کوردى راگه‌یه‌ندراوه.