گه‌لى,به‌لوچ,یه‌کێک,له‌,هه‌ژارترین,و,بێ,به‌ش,ترین,گه‌لانى,ئێرانه‌,که‌,هه‌ر,له‌سه‌ره‌تاى,هاتنه‌سه‌ر,کارى,رژیمى,دیکتاتورى,خومه‌ینیه‌وه‌,به‌,هۆى,جیاوازی,دانانى,مه‌زهه‌بی,و,نه‌ته‌وه‌یی,ده‌سه‌لاتداران,وه‌ک,باقى,گه‌لانى,دیکه‌ى,ئێران,به‌,ته‌واوى,که‌وته‌,په‌راوێز,و,سه‌ره‌تاییترین,مافه‌کانى,پێره‌وا,نه‌بیندرا.,ئه‌گه‌رچى,خه‌باتى,گه‌لى,بلوچ,به‌,هۆى,زه‌بروزه‌نگى,له‌راده‌به‌ده‌رى,رژیم,و,هێشتنه‌وه‌ى,ئه‌و,ناوچه‌یه‌,له‌دواکه‌وتووی,ئابوورى,و,...."/>
جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگه‌یێندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى ئیعدامى عه‌بدولمالیک ریگى

راگه‌یێندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى ئیعدامى عه‌بدولمالیک ریگى

رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٤ى ره‌شه‌ممه‌ ١٣٨٨ له‌ پیلانێک دا عه‌بدولمالیک ریگى رێبه‌رى "جوندوڵڵا" بزووتنه‌وه‌ى موقاوه‌مه‌تى نه‌ته‌وه‌یی به‌لوچستان گیراو و له‌ئاکام دا سه‌رله‌به‌یانى رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ٣٠ ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٩ ئیعدام کرا.
گه‌لى به‌لوچ یه‌کێک له‌ هه‌ژارترین و بێ به‌ش ترین گه‌لانى ئێرانه‌ که‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى هاتنه‌سه‌ر کارى رژیمى دیکتاتورى خومه‌ینیه‌وه‌ به‌ هۆى جیاوازی دانانى مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌سه‌لاتداران وه‌ک باقى گه‌لانى دیکه‌ى ئێران به‌ ته‌واوى که‌وته‌ په‌راوێز و سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانى پێره‌وا نه‌بیندرا. ئه‌گه‌رچى خه‌باتى گه‌لى بلوچ به‌ هۆى زه‌بروزه‌نگى له‌راده‌به‌ده‌رى رژیم و هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌دواکه‌وتووی ئابوورى و ....

خزمه‌تگوزاریه‌کانى دیکه‌، ده‌نگدانه‌وه‌ێکى ئه‌وتۆى نه‌بووه‌ و گه‌شه‌ى نه‌سه‌ندووه‌، به‌لام به‌م دواییه‌ به‌ چالاک بوونى زیاترى ئازادیخوازانى بلوچ که‌وته‌ به‌رباس و گرینگى پێدان. یه‌کێک له‌و لایه‌نه‌ چالاکانه‌ى به‌شدار له‌ خه‌باتى چه‌ند ساڵى رابردوو، بزووتنه‌وه‌ى موقاوه‌مه‌تى نه‌ته‌وه‌یی بووه‌. ئه‌گه‌رچى شێوه‌ى خه‌بات و میتۆده‌کانى بردنه‌پێشه‌وه‌ى خه‌باته‌که‌یان روانگه‌ى جۆرواوجۆرى هه‌یه‌، به‌لام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجدانه‌ مه‌سه‌له‌ و کێشه‌ى گه‌لى به‌لوچ و روانگه‌ى ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى سه‌باره‌ت به‌ خه‌بات و کێشه‌ى ئه‌و گه‌له‌یه‌. عه‌بدولمالیک له‌ ووتووێژێک له‌گه‌ڵ روزئانلاین باسى کردبوو که‌ ته‌واوى رێگه‌کانى هێمنانه‌یان بۆ سه‌رنجراکێشانى ده‌سه‌تدارانى ئێران بۆ لاى کێشه‌کانیان و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ر کردنیان داوه‌، به‌لام له‌گه‌ڵ توندوتیژترین هه‌ڵس و که‌وته‌کان له‌لایه‌ن رژیمه‌وه‌ به‌ره‌وروو بوون و که‌سانێکیان ته‌نیا به‌ تاوانى بلاوکردنه‌وه‌ى سی دى ته‌بلیغاتى که‌ سووکایه‌تى به‌ که‌سى تیدا نه‌بووه‌ و ته‌نیا باس له‌ دابین بوونى مافه‌کانى گه‌لى به‌لوچ کراوه‌، گرتووه‌ و ده‌ستیان بریوه‌. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ کردووه‌ که‌ ئێمه‌ زۆر له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌ دابووینه‌ له‌رێگه‌ى سیاسی بۆ مافه‌کانمان هه‌وڵ بده‌ین، به‌لام ده‌سه‌لاتدارانى رژیم هه‌رگیز ئه‌و ئیزنه‌یان پێنه‌داین.
ده‌سه‌لاتدارانى رژیم له‌ماوه‌ى ئه‌و ٣١ ساڵه‌دا ته‌نیا جینایه‌ت و نه‌هامه‌تى و بێ به‌ش کردن له‌سه‌رجه‌م مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌ مرۆییه‌کانیان بۆ خه‌ڵکى ئێران به‌دیارى هێناوه‌ و به‌رده‌وام به‌ جێگه‌ى ئه‌وه‌ى که‌ وه‌لامى مه‌نتیقى داوا و ویستى گه‌لانى ئێران بده‌نه‌وه‌، به‌ لکاندنى تۆمه‌ت و به‌رچه‌سپى ناراست، خۆیان له‌ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان دزیوه‌ته‌وه‌ و له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رکووت و جنایه‌تیان به‌ره‌وسه‌ر بردووه‌. ده‌سه‌لاتدارانى رژیم هه‌وڵیان داوه‌ خه‌باتى گه‌لى به‌لوچ به‌ یاغى بوونى کۆمه‌ڵێک قاچاخچى مه‌وادى موخه‌دیر له‌ شاخه‌کان بناسێنن و به‌مجۆره‌ پاساو بۆ هه‌لس و که‌وتى ناعادلانه‌ و جینایتکارانه‌یان بێنه‌وه‌. ده‌سه‌لاتداران به‌ ره‌دکردنه‌وه‌ى داواى ره‌واى خه‌ڵک تۆى توندوتیژى و مه‌رگیان چاندوه‌ و به‌ خوێندنه‌وه‌ى ناراستى هێندێک له‌وه‌لاتانى جیهانیش رێگه‌ بۆ په‌ره‌دانى ئه‌و سیاسه‌ته‌ نگریسه‌ى ئاخوندان خۆش کراوه‌.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که‌ هه‌وڵى مافخوازى گه‌لى به‌لوچ به‌ مه‌شروع و ره‌وا ده‌زانى، خۆى به‌ پشتیوانى ئه‌و گه‌له‌ ده‌زانێ و ده‌سه‌لاتدارانى رژیم ده‌ڵنیا ده‌کاته‌وه‌، به‌ گرتن و ئیعدامى خه‌ڵکى به‌لوچ و سه‌رکرده‌کانیان هه‌رگیز ناتوانێ به‌ ئامانج و مه‌به‌سته‌ گلاوه‌کانى که‌ یه‌کیان کپکردنى ده‌نگى ئازادی ویستیه‌ بگا.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و راستیانه‌ ئیعدامى عه‌بدولمالیک ریگى به‌کرده‌وه‌ێکى ناره‌وا ده‌زانێ و باوه‌رى وایه‌ به‌و کرده‌وه‌یه‌ خه‌باتى خه‌ڵکى به‌لوچستان نه‌ک کۆتایی پێناێ، به‌ڵکو به‌ هێز تر ده‌بێ.

سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیته‌ى ناوه‌ندى
٣٠ ى جۆزه‌ردان

14 سال و 5 ماه و 22 ساعت و 59 دقیقه پیش از این

راگه‌یێندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى ئیعدامى عه‌بدولمالیک ریگى

راگه‌یێندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى ئیعدامى عه‌بدولمالیک ریگى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن