جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیمارات ٤٠  شیرکه‌تى پێوه‌ندیدار به‌ رژیمى ئاخوندى داخست

ئیمارات ٤٠  شیرکه‌تى پێوه‌ندیدار به‌ رژیمى ئاخوندى داخست

به‌ پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى گۆڵفنیوز، چاپى ئه‌بوزه‌بی ئه‌ماراتى عه‌ره‌بی و به‌ پێى ووته‌ى سه‌رچاوه‌ێکى ره‌سمى ئیمارات، ئه‌و وه‌لاته‌ زیاتر له‌ ٤٠  شیرکه‌تى به‌ هۆى پێبه‌ند نه‌بوون به‌ ته‌حریمه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان دژى ئێران، داخستووه‌. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ که‌ ناوه‌که‌ى ئاشکرا نه‌بووه‌، گووتوویه‌تى: ئه‌و شیرکه‌ته‌ داخراوانه‌ له‌ گوازتنه‌وه‌ى که‌ل و په‌لى دوو که‌ڵکه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌. ناوبراو زیادى کرد: ئیمارات هه‌ر شیرکه‌تێک ...

که‌ ده‌رکه‌وێ له‌گه‌ڵ سپاى پاسدارانى ئێران و یان هه‌ر که‌س و رێکخراوێکى ژێر گه‌مارۆى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتۆکان پێوه‌ندى هه‌بێ داده‌خا. ئیماراتى یه‌کگرتووى عه‌ره‌بی له‌گه‌وره‌ترین شیرکه‌کانى بازه‌رگانى ئێرانه‌ و ٤٠ ٠  هه‌زار ئێرانیش له‌و وه‌لاته‌ نیشته‌جێن. جێگه‌ى باسه‌ رۆژ له‌دواى رۆژ پانتایی گه‌مارۆکان دژى رژیمى ئێران به‌رفراوانتر ده‌بێ و ئاخوندانى وه‌ترس خستوه‌. رۆژنامه‌ى حکوومه‌تى جمهورى به‌ نیگه‌رانیه‌وه‌ نووسی: ژاپۆن و کۆره‌ى باشووریش چوونه‌ ریزى وه‌لاتانێک که‌ بێجگه‌ له‌ ته‌حریمه‌کانى شوراى ئه‌منیه‌ت یه‌ک لایه‌نه‌ و جیاواز ته‌حریم دژى ئێران به‌رێوه‌ ده‌به‌ن. له‌دواى کرده‌وه‌ى شوراى ئه‌منیه‌ت سه‌باره‌ت به‌ په‌سه‌ند کردنى بریارنامه‌ى ١٩٢٩ و په‌سه‌ند کردنى گه‌مارۆى نوێ دژى رژیمى ئێران، وه‌لاتانى ئوسترالیا، ئه‌مریکا و یه‌کێتى ئورووپاش ته‌حریمى زیاتریان له‌دژى رژیم له‌به‌رچاو گرتووه‌.

14 سال و 5 ماه و 9 ساعت و 35 دقیقه پیش از این

ئیمارات ٤٠  شیرکه‌تى پێوه‌ندیدار به‌ رژیمى ئاخوندى داخست

ئیمارات ٤٠  شیرکه‌تى پێوه‌ندیدار به‌ رژیمى ئاخوندى داخست


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن