له‌درێژه‌ى فشارى هێزه‌کانى رژیم بۆ سه‌ر کاسبکارانى کوردستان، دوو لاوى دیکه‌ى کوردستان کوژران. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆژهه‌لات رۆژى ١١ى ژوئه‌ن له دێى بالاسوورى سه‌روو، سه‌ر به ناوچه‌ى ئهلهندى خۆی، هێزه دژه مرۆڤه‌کانى رژیمى ئاخوندى ته‌قه‌یان له کاسبکاران و کۆڵبه‌رانى کورد، کرد و به داخه‌وه ٢ که‌س به‌ناوه‌کانى "سه‌مه‌د حه‌سه‌ن پوور ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵه و جه‌میل ره‌شیدى ١٨ ساڵه پێکران و شه‌هید بوون.