به‌رهه‌مه‌کانى ماشه‌ڵڵا محه‌ممه‌دى له‌سنه پێش که‌ش کرا
به‌رنامه‌ى نمایش کردن و ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌رهه‌مه ئهنیمهیشێنهکانى ئهنیماتۆرى کورد ماشه‌ڵڵا محه‌ممه‌دى له‌شارى سنه له‌ناوه‌ندى فه‌رهه‌نگى و هونه‌رى ژیوار کاراژۆ به‌رێوه چوو. ماشه‌ڵڵا محه‌ممه‌دى ساڵى ١٣٤٩ کۆچى خۆرى له‌شارى سنه له‌دایک بووه و له‌ته‌مه‌نى ١٢ ساڵیه‌وه شیوه‌کارى و هێلکارى له خوله‌کانى فیرکارى ده‌ست پێکردووه و له١٨ ساڵى دا چۆته زانستگهى هونه‌ره جوانهکانى زانکۆى تاران و له ٢٠ ٠ ٦وه ده‌ستى کردووه به هونه‌رى...
ئه‌نیمه‌یشن و دروست کردنى فیلمى کارتۆنى و تا ئێستا چه‌ندین به‌رهه‌مى وه‌ک: " ره‌نج، جۆرێکى دیکه بوون، دوایین گۆرانى کچى دراوسێ به‌رله‌وه‌ى که هه‌موو خه‌ونه‌کانى بسوتێنن و مرۆڤه‌کان" ئاماده کردووه . جێگه‌ى باسه ئه‌مساڵ فیلمى ئه‌نیمه‌یشنى "مرۆڤه‌کان" له‌یه‌که‌مین خوولى فستیواڵى سه‌رتاسه‌رى سینارێۆ و کورته فیلمى شهمیمى مه‌عریفه‌ت له‌شارى شیراز له‌ئێران خه‌لاتى یه‌که‌مى لیژنه‌ى ناوبژیوانانى به ده‌ستهێنا. هه‌روه‌ها دوو کورته فیلمى ئه‌نیمه‌یشنى کوردى "ره‌نج و مرۆڤه‌کان" به نوێنه‌رایه‌تى سینه‌ماى ئێران، لهفستیواڵى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نیمه‌یشنى "سیلوێر ساڵت" له‌وه‌لاتى هێندوستان پێشان دران. جێگه‌ى باسه به‌رهه‌مه‌کانى ماشه‌ڵڵا تا ئێستا چه‌ندین جار له حاستى نێوده‌وڵه‌تى نمایش کراوه و براوه‌ى خه‌لاتیش بووه.