پنج‌شنبه 

1 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

حزبى شیوعى داوا له‌ هاولا٠Žتیان ده‌کات به‌شدارى پێشانگاى کالاکانى کۆمپانیا ئێرانیه‌کان نه‌که‌ن

حزبى شیوعى داوا له‌ هاولا٠Žتیان ده‌کات به‌شدارى پێشانگاى کالاکانى کۆمپانیا ئێرانیه‌کان نه‌که‌ن

خه‌باتمێدیا: له‌ ئه‌مرو ٢٣/٦ /٢٠ ١٠  و رۆژانى دواتر پێشانگاى کالاکانى کۆمپانیا ئێرانیه‌کان له‌ تاسڵوجه‌ نمایش ده‌کرێت . له‌ بانگه‌وازێکدا کۆمیته‌ى پارێزگاى سلێمانى حزبى شیوعى کوردستان داواله‌ جه‌ماوه‌رى پاریزگاى سلیمانى ده‌کات نه‌چنه‌ ئه‌و پێشانگایه‌ و کالاى ئێرانى نه‌کر٠ن.

ئه‌مه‌ش ده‌قى ته‌واوى بانگه‌وازه‌که‌یه‌:
...

بانگه‌وازێک له‌ کۆمیته‌ى پارێزگاى سلێمانى
حزبى شیوعى کوردستان بۆ جه‌ماوه‌رى به‌ هه‌ڵوێست و
نیشتمان په‌روه‌رى پارێزگاى سلێمانى

جه‌ماوه‌ر ى خۆشه‌ویستى پارێزگاى سلێمانى
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن تۆپخانه‌کانى ئێران ئه‌وه‌ بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک ده‌چێت تۆپبارانى ناوچه‌ سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و له‌ ئه‌نجامدا سه‌دان خێزانى نیشته‌جیى گونده‌ سنورییه‌کان ئاواره‌ بوون و ژماره‌یه‌ک شه‌هید و بریندار بوون له‌ خه‌ڵکى مه‌ده‌نى و تا ئێستا هه‌ر به‌رده‌وامن له‌ تۆپباران کردن و سوتاندنى ر٠ه‌ز و باخى خه‌ڵکى بى تاوانى ئه‌و ناوچه‌ سنورییانه‌ که‌ به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌کانى یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان و ر٠ێکه‌وتنه‌کانى تایبه‌ت به‌ سنوور و ر٠ێزگرتنى هاوسێیه‌تى ده‌وڵه‌تان ، پێشێل کردنێکى ئاشکراو نیاز خراپیه‌کى ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خاک و خه‌ڵک و سه‌روه‌رى کوردستان و عێراقیش له‌ هه‌مان کاتدا به‌ شێوه‌یه‌کى نار٠استه‌و خۆ تێکدانى ئارامى و ژیانى هێمنى خه‌ڵکى ناوچه‌که‌یه‌ و هه‌وڵدانیشه‌ بۆ چۆڵ کردنى ئه‌و ناوچه‌ سنوورییانه‌ و ر٠اوه‌دونانى خه‌ڵکه‌که‌یه‌تى که‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌شى هه‌مان ئه‌و هه‌وڵه‌ پر٠ له‌ ر٠ق و کینه‌ نائینسانییه‌ى سه‌رده‌مى به‌عسمان وه‌ بیردێنێته‌وه‌ که‌ له‌ ر٠ێگه‌ى هێرش وفشارى سه‌ربازییه‌وه‌ سالانێک ئه‌و ناوچانه‌یان به‌ خه‌ڵکه‌که‌ى چۆل کردبوو .
ئێمه‌ وه‌ک حزبى شیوعى کوردستان
١/ به‌ توندى ئه‌و کرده‌وانه‌ى کۆمارى ئیسلامى مه‌حکوم ده‌که‌ین و داواکارین هه‌رچى زووتره‌ ده‌ست له‌و هێرشانه‌ هه‌ڵگرى و واز له‌و ئازاردان و زیان گه‌یاندنه‌ به‌ خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه‌ بهێنن .
٢/ به‌ زووترین کات خاکه‌که‌مان جێبهێڵى و چیتر سه‌روه‌رى خاکئ و خه‌ڵکى کوردستان پێشێل نه‌کات و ر٠ێز له‌ یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان و نیاز باشى هاوسێیه‌تى بگرى .
٣/ داواکارین له‌ حکومه‌تى عێراقى فیدر٠ال، وه‌ک به‌شێک له‌ ئه‌رکه‌ ده‌ستووریى و یاساییه‌کانى به‌ فه‌رمى فشار بخاته‌ سه‌ر ئێران بۆ ر٠اگرتنى ئه‌و شالا٠Žوه‌ و هه‌روه‌ها داواکارین له‌ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت له‌ گه‌ل، فشاریان بۆ سه‌ر ئێران ،فشاری جدى بخه‌نه‌ سه‌ر حکومه‌تى فیدر٠ال، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ .
جه‌ماوه‌رى به‌ شه‌ره‌فى شارى سلێمانى ..
ئێستا پێویسته‌ ر٠ێگاى فشارى جه‌ماوه‌رى به‌رفراوان بکه‌ین و سبه‌ینى ٢٣/٦ ر٠ۆژى چوار شه‌ممه‌ پێشانگاى کالاکانى کۆمپانیا ئێرانیه‌کان له‌ تاسڵوجه‌ نمایش ده‌کرێت . بۆیه‌ وه‌ک حزبى شیوعى کوردستان داواکارین که‌ نه‌چنه‌ ئه‌و پێشانگایه‌و کالاى ئێرانى نه‌کر٠ن و به‌ شێوازى جۆراو جۆر هه‌ر تاکێکى ئه‌م شاره‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌ به‌رپرسیارێتى خۆى بنوێنى، له‌ پشتگیرى کردن له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ بۆ ر٠اگرتنى تۆپبارانى ناوچه‌ سنورییه‌کان ئه‌ویش به‌ ر٠ه‌ت کردنه‌وه‌ى کر٠ینى شمه‌ک و به‌رهه‌م و کالاکانى ئێران و سه‌ردان نه‌کردنى ئه‌و پێشانگایه‌ .
داواکارین له‌ برایانى بازرگان و خاوه‌ن کۆمپانیاکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى که‌ به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه‌ بێن و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه‌ کردن له‌ گه‌ل، کۆمپانیا ئێرانیه‌کان ر٠ه‌ت که‌نه‌وه‌ .
با هه‌مووان به‌ یه‌ک ده‌نگ و به‌ یه‌ک هه‌ڵوێست دژى تۆپ بارانى ر٠ژێمى ئیسلامى بۆه‌ستینه‌وه‌ . له‌ پێناو سه‌روه‌رى کوردستانه‌که‌مان .

کۆمیته‌ى پارێزگاى سلێمانى
حزبى شیوعى کوردستان
٢٢/٦/٢٠ ١٠ 



14 سال و 4 ماه و 29 روز و 15 ساعت و 2 دقیقه پیش از این

حزبى شیوعى داوا له‌ هاولا٠Žتیان ده‌کات به‌شدارى پێشانگاى کالاکانى کۆمپانیا ئێرانیه‌کان نه‌که‌ن

حزبى شیوعى داوا له‌ هاولا٠Žتیان ده‌کات به‌شدارى پێشانگاى کالاکانى کۆمپانیا ئێرانیه‌کان نه‌که‌ن


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن