زیاتر له ٣٠ ٠ که‌س له‌مانگى جۆزه‌ردان گیراون
به پێى راپۆرتى هیرانا، ته‌نیا له‌مانگى جۆزه‌ردان نزیک به ٣٠ ٠ که‌س له لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمى ئاخوندى گیراون.به پێى هه‌واڵه‌کان ٢٠ ٦ هاولاتى مه‌ده‌نى، ٦٩ خوێندکار و چالاکى خوێندکارى، ٩ چالاکى کورد، ٨ چالاکى تورک، ٥ که‌س له که‌مینه مه‌زهه‌بیه‌کان، ٥ رۆژنامه‌وان، ٤ چالاکى سیاسی، ٤ چالاکى کرێکارى، چالاکێکى مافى مرۆڤ، چالاکێکى ...
بوارى ژنان و ١٣ که‌سی دیکه یه‌ک له‌وان مامۆستایێک و سه‌رۆکى زانستگایێک له‌مانگى جۆزه‌ردان گیراون. جێگه‌ى باسه ٩١ که‌س له‌وانه، رۆژى ٢٢ى جۆزه‌ردان له‌جه‌ریانى ساڵیادى ناره‌زایه‌تیه‌کانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى له ساڵى رابردوو و ١١٥ که‌سیش له‌پێوه‌ند به گه‌لاڵه‌ى ناسراو به ئه‌منیه‌تى کۆمه‌لایه‌تى گیراون.