مه‌ترسی له‌ناوچوونى حه‌وزه گه‌وره‌ى بۆکان
خه‌باتمێدیا: حه‌وزه گه‌وره‌ى بۆکان له‌نزیک قه‌لاى سه‌ردارى عه‌زیز خان و مزگه‌وتى گه‌وره‌ى بۆکان به هۆى کرده‌وه‌ى نادروستى به‌رێوه‌به‌رانى ئه‌و شاره مه‌ترسی رووخانى لێده‌کرێ. عه‌لى ئیسماعیل نه‌ژاد به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجوومه‌نى خۆشه‌ویستانى ئاسه‌واره مێژووییه‌کانى ئیزێریتوو، لهووتووێژێکدا رایگه‌یاند: هێندێک له‌به‌رپرسانى بۆکان ده‌یانهه‌وێت...
به‌شێک له‌و حهوزهخانهیه بکه‌نه شوێنى تیجارى. ناوبراو زیادى کرد، ئه‌و بریاره ناکارناسانهیهى به‌رپرسانى شارى بۆکان له‌گه‌ڵ دژایه‌تى دامه‌زراوه مه‌ده‌نى و چالاکانى فه‌رهه‌نگى و ئه‌ندازیارانى میعمارى به‌ره‌وروو بووه. حه‌وزه گه‌وره‌ى بۆکان که به شوناس و پێناسه‌ى شار دێته ئه‌ژمار به جێى ئه‌وه‌ى که بینا ناپێویستهکانى دروست کراو له‌سه‌رى هه‌ڵگیرێنه‌وه و نۆژه‌ن بکرێته‌وه، به هۆى بریار و به‌رنامه ههڵنهسهنگێندراوهکانى به‌رپرسانى رژیم خه‌ریکه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێ.