به‌شدارى نوێنه‌رایه‌تى هه‌ولێرى سازمان له کونفرانسی ووته‌بێژى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان
خه‌باتمێدیا: رۆژى سێ شه‌ممه ٢٢/٦/٢٠ ١٠ بنکه‌ى کاوه‌ى رۆشه‌نبیرى سیمینارێکى بۆ به‌رێز جه‌بار یاوه‌ر ووته‌بێژى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان ساز کرد. له‌و سیمیناره‌دا که ٢ ساعهتى خایاند، به‌رێز یاوه‌ر به تیروته‌سه‌لى هۆ و ده‌رئه‌نجامه‌کانى بوردوومانى سنووره‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن رژیمى ئێران و تورکیه‌ى شی کرده‌وه. به‌رێزیان ...
به وردى باسی هه‌وڵه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و هه‌روه‌ها که‌مته‌رخه‌مى حکوومه‌تى به‌غداى کرد و ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که حکوومه‌تى هه‌رێم دژى تۆپباران کردنى سنوورهکانیهتى و ئه‌و کرده‌وانه‌ى رژیمى ئێران و تورکیه هیچ پاساوێکى بۆ نییه. شایانى باسه لهوسیمینارهدا شاندێکى نوێنه‌رایه‌تى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به سه‌رپه‌رشتى به‌رێز بێهروز ئه‌رده‌لان ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تى هه‌ولێرى سازمان به‌شدارى کرد.