هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له ئێرانى ژێر ده‌سه‌لاتى ئاخوندان
کۆبوونه‌وه‌یێک له ژێر ناوى (ئێرانى ئه‌ورۆ و روانینى داهاتوو) له‌لایه‌ن دوو ئه‌نجومه‌نى پشتیوانى مافى مرۆڤ، ئه‌نجومه‌نى هاوکارى په‌نابه‌ران و بزوتنه‌وه‌ى جیهانى مه‌سیحیان، له شارى سارسل له شیماڵى پاریس به‌رێوه‌چوو.
به‌رێوه‌به‌رى ئه‌و کۆبوونه له ئه‌ستۆى الویس مالوانگا سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى هاوکارى په‌رنابه‌ران بوو. ناوبراو قسه‌کانى خۆى به ر٠اگهیاندنى ده‌قیقه‌یێک بێ ده‌نگى به مه‌به‌ستى رێز گرتن له‌و ئێعدام کراوانه‌ى له‌لایه‌ن ئاخوندانه‌وه به شێوه‌یێکى در٠ندانه ئه‌نجام دراون، ده‌ست پێ کرد. ناوبراو هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له ئێرانى ژێر ده‌سه‌لاتى ئاخوندانى به قه‌بووڵ نه‌کراو ناوهێنا. دوایی باسى له مه‌سه‌له‌ى به ترۆریست ناسینى مقاومه‌تى ئێرانى کرد و گووتى که ئه‌و ئه‌نجومه‌نى که ناوبراو ئه‌ندامیه‌تى ئه‌و به ترۆریست ناسینه‌ى مقاومه‌تى عادلانه‌ى ئێران ر٠هد ده‌کاته‌وه و گووتى: ده‌بێ بۆ هێنانه‌ده‌رى ناوى مقاومه‌تى ئێران له‌و لیسته‌دا هه‌وڵ بده‌ین. چوونکه رێگه چاره‌ى ووتووێژ و ئیمتیازدان به رژیمى ئاخوندى کۆتایی پێ هاتووه.
نه‌فه‌رى دووهه‌م ئه‌فشینى عه‌له‌وى له کومیسیونى ده‌ره‌وه‌ى شۆراى میللى مقاومه‌تى ئێران بوو له‌گه‌ڵ باسێک له سه‌ر مێژووى ئازادیخوازانه‌ى خه‌ڵکى ئێران، شێوه‌ى به ده‌سه‌لات گه‌یشتى خومه‌ینى و دزینى شۆرشى گه‌لانى ئێرانى له‌لایه‌ن رژیمى دواکه‌وتووى ویلایه‌تى فه‌قیه و پیلانى دانانى ناوى رێکخراوى موجاهیدینى خه‌ڵکى ئێران له لیستى رێکخراوه ترۆریستیه‌کان له سه‌ر داواى ئاخوندان و گۆر٠ینى جێى خوێن رێژ و قوربانى، شیى کرده‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها باسى له هه‌ل و مه‌رجى شارى ئه‌شره‌ف و ده‌ورى مقاومه‌تى ئێران له به‌رنگاربوونه‌وه‌ى بلاوکردنه‌وه‌ى دواکه‌وتوویی و ترۆریسم نێردراوى ئاخونده‌کان بۆ عێراق و ناوچه‌که‌ى باس کرد و پشتیوانى له ئه‌شرفى به ر٠اوهستان له به‌رانبه‌ر دواکه‌وتوویی مه‌زهه‌بی زانى.
له‌و به‌شه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا کورته فیلمێک له باره‌ى هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له ئێرانى ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى بلاوکرایه‌وه و چه‌ندین سه‌حنه له ئیعدام و لێدان و ئازاردانى لاوان و ژنان له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى ئاخوندى، راستیه‌کانى رۆژانه‌ى ئێرانى خسته به‌رچاوى ئاماده بووان.
کشیش لولت ژوازیل سه‌رۆکى بزوتنه‌وه‌ى جیهانى مه‌سیحیه‌کان له قسه‌کانى خۆى دا له باره‌ى پێشێلکارى مافى مرۆڤ و ئیعدامى ژنان گووتى: ناکرێ له به‌رانبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه‌دا ده‌ست له سه‌ر ده‌ست دانێین.
ئه‌یو ژان گالاس یه‌کێک له رێبه‌رانى بزتنه‌وه‌ى ئاشتى گووتى: مامى مرۆڤى له ده‌سه‌لاتى ئاخوندى دا به تۆقێنه‌ر نابرد و ووتى: ئه‌و سه‌حنانه‌ى له‌و فیلمه‌دا بوون زۆر که‌مترن له‌وه‌ى له ئێران‌دا روو ده‌ده‌ن بۆ خۆى شاهیدى هێندێ له‌و پێشێلکاریانه بووه له سالانى پێشوودا و رخنه‌ى له وه‌لاتانى ئوروپایی گرت له به‌رانبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه‌ى رژیمدا و داواى کرد هه‌ڵوێستێکى لێبر٠اوانه له به‌رانبه‌ر ئه‌و رژیمه‌دا بگرن. و داواى کرد پشتیوانى بکرێ له مقاومه‌تى ئێران.