کرێکارێکى سه‌قزى له‌رووداوێکى دڵته‌زێن گیانى دا
یه‌کێک له کێشه‌گه‌وره‌کانى ئێران بوونى بیکارى له‌راده‌به‌ده‌ره. له‌کوردستان ئه‌و دیارده‌یه به چه‌ند قات زیاتر له شوێنه‌کانى دیکه‌ى ئیران ده‌بیندرێ و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تى پیلانگێرانه‌ى رژیم له‌هێشتنه‌وه‌ى خه‌ڵک له‌دواکه‌وتوویی ئابوورى و نه‌بوونى پیشه‌سازى و ناوه‌ندى به‌رهه‌م هێنان له کوردستان ده‌ستى بالاى هه‌یه. ئه‌و سیاسه‌ته نگریسه‌ى ...
ده‌سه‌لاتدارانى رژیم واى له‌خه‌ڵکى کوردستان کردووه که بۆ ده‌ست خستنى بژێوى ژیان روو له‌شاره گه‌وره‌کانى دیکه‌ى ئێران بکه‌ن و تاو بده‌نه تاقه‌ت پرۆکێن ترین و مه‌ترسیدارترین کاره‌کان. رۆژى سێشه‌ممه ١ى پووشپه‌رى ١٣٨٩ هه‌واڵده‌رى سه‌قز راپۆرتى دا که لاوێکى ته‌مه‌ن ٢٨ سالان به ناوى "جه‌لال ئه‌حمه‌دزاده" خه‌ڵکى شارى سه‌قز که به مه‌به‌ستى کریکارى له‌تاران بووه، له‌کاتى کارکردن له‌سه‌ر داربه‌ست ده‌که‌وێته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیان ده‌دا. به پێى راپۆرته‌کان ناوبراو خێزانداره و خاوه‌نى ٣ منداڵه.