سه‌ناى ئه‌مریکا گه‌مارۆى قورسترى دژى رژیمى ئێران په‌سه‌ند کرد
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له واشینگتۆن، سه‌ناى ئه‌مریکا رۆژى پێنج شه‌ممه ٣ى پووشپه‌ر پێش نووسی کۆتایی گه‌لاڵه‌ى سه‌پاندنى ته‌حریمى به‌ربلاوتر و قورسترى دژى رژیمى ئێران په‌سه‌ند کرد. ئه‌و پێش نووسه به ٩٩ ده‌نگى بهلێ٠Ž٠Ž لهسهناى ئه‌مریکا په‌سه‌ند کرا. گه‌مارۆ نوێیه‌کانى کۆنگره‌ى ئه‌مریکا، دوو حه‌وتوو له پاش په‌سه‌ند کردنى ته‌حریمه تازه‌کانى شوراى ئه‌منیه‌تى ...
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه دێت و هه‌روه‌ها ته‌حریمه یه‌ک لایه‌نه‌کانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا و یه‌کێتى ئورووپاش دژى رژیمى ئێران په‌سه‌ند ده‌کرێت. ئه‌و گه‌لاڵه نوێیه‌ى سه‌ناى ئه‌مریکا که رۆژى پێنج شه‌ممه په‌سه‌ند کرا، بێجگه له فشاره‌کان ماڵى و تیجارى زیاتر، ئابلۆقه‌ى ده‌خرێته سه‌ر پیشه‌سازى نه‌وت و گازی رژیمیش. به پێى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه، شیرکهتهکانى فرۆشیارى به‌نزین، بیمهکانى نه‌وت و شیرکهتهکانى هه‌ڵگرى به‌نزین بۆ رژیمى ئاخوندى ده‌که‌ونه به‌ر ته‌حریم. هه‌روه‌ها ئه‌و شیرکهتانهى که له‌بوارى تکنیکى سانسۆر و فیلترینگ دا یارمه‌تى رژیمى ئێران ده‌ده‌ن ده‌گرێته‌وه. "ههرى رید" رێبه‌رى زۆرینه‌ى دیموکراتى سه‌ناى ئه‌مریکا، پێش په‌سه‌ند کردنى گهلاڵهکه گووتى، ئامانجى ئێمه لێدانى زهربهێکه که رژیمى ئاخوندى زۆرترین ئێشى پێ بگات.