به‌رێوه‌چوونى پلنۆمى پێنجه‌مى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
رۆژى سێ شه‌ممه ١٦ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧ـ ٧ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨، پلنۆمى پێنجه‌مى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمان له شارۆچکه‌ى تۆبزاوا سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر به ئاماده بوونى تێکر٠اى ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى سازمان ده‌ستى پێ کرد.
سه‌ره‌تاى پلنۆم به فاتێحه‌یێک بۆ رۆحى پاکى شه‌هیدان و ده‌قیقه‌یێک بێ ده‌نگى ده‌ستى پێ کرد.
به‌رێز کاک بابه‌شێخى حوسه‌ینى سکرتێرى گشتى سازمان ر٠اپۆرتێکى له پێوه‌ند به هه‌ل و مه‌رجى سیاسى کوردستان و ئێران و ناوچه‌که پێش که‌ش کرد و تیایدا کێشه و ئاڵۆزیه سیاسیه‌کانى ده‌ست نیشان کرد و وه‌زعى سیاسى رژیم و شهر٠ى بانده‌کانى رژیم بۆ به ده‌سته‌وه گرتنى ده‌سه‌لاتى زیاتر به‌تایبه‌ت به نزیک بوونه‌وه‌ى نمایشى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى رژیمى هێنایه به‌رباس. به‌رێزیان جه‌نگى ده‌سه‌لات و وه‌زعى خراپى ئابوورى ئێران و نار٠هزایهتى جه‌ماوه‌ر و خوێندکاران و مامۆستایان و کرێکارانى له ناوخۆى ئێرانى وه‌ک هۆ سه‌ره‌کیه‌کان بۆ لاواز بوونى ده‌سه‌لات زانى، له هه‌مان کاتدا فشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ئابڵوقه ئابووریه‌کان، ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌ى زیاترى رژیم له گۆر٠هپانى سیاسی جیهانی به هۆیێکى دیکه‌ى لاوازى ده‌سه‌لات دانا.
به‌رێز سکرتێرى گشتى باسى وه‌زعى سیاسى عێراق و کێشه و ئاڵۆزیه‌کان له نێوان نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌کان و رێنه‌که‌وتنى نه‌ته‌وه و لایه‌نه سیاسیه‌کانى عێراقى به زیانبار زانى، و به‌شێکى زۆر له‌و ئاڵۆزى و کێشانه‌ى که له عێراقدا روو ده‌ده‌ن، به ده‌ستێوه‌ردانه‌کانى رژیمى ئێران و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانى ناوبرد.
له سه‌ر وه‌زعى ناوخۆیی و ههڵسوور٠انى ئورگانه‌کانى سازمان، سکرتێرى گشتى چه‌ندین پێشنیارى کرد و بر٠یارى پێویست له پێوه‌ند به کار و ههڵسوور٠انى ئورگانه‌کانى سازمان له‌لایه‌ن پلنۆمه‌وه په‌سه‌ند کرا.
له درێژه‌ى کارى پلنۆم دا، کومسیونه‌کان و ئه‌ندامانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمان ره‌خنه و پێشنیاریان له پێوه‌ند به کار و ههڵسوور٠ان له پلنۆمى چواره‌م تا پلنۆمى پێنجه‌م خسته به‌ر باس.
چه‌ندین باسى دیکه‌ى گرینگ له دوو رۆژى کارى پلنۆم دا هاتنه گۆر٠ێ و بر٠یار و ر٠اسپاردهى پێویستیان له سه‌ر درا.
پلنۆمى پێنجه‌مى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران رۆژى چوار شه‌ممه ١٧ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧ى کۆچى خۆرى ـ ٨ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨ کۆتایی به کاره‌کانى هێنا.
کۆمیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
١٩ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧
١٠ ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨