جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بازاره‌کانى تاران و هێندێ له‌ شاره‌کانى دیکه‌ى ئێران تا ئێستاش داخراون

بازاره‌کانى تاران و هێندێ له‌ شاره‌کانى دیکه‌ى ئێران تا ئێستاش داخراون

بازاره‌کانى تاران و هێندێکى دیکه‌ له‌ شاره‌کانى ئێران تا ئێستاش دژ به‌ سیاسه‌ته‌کانى ئاخوندان له‌ مانگرتن دان. زێر٠فرۆش، پارچه‌فرۆش و فه‌ر٠ش فرۆش و باقى بازار٠ه‌کانى تاران داخراون.

هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى ئیسنا به‌ نیگه‌رانیه‌وه‌ نووسى: به‌ گشتى هه‌ل و مه‌رجى بازار به‌ شێوه‌یێکه‌ که‌ که‌س ئاماده‌ نیه‌ دووکانه‌که‌ى بکاته‌وه‌، رژیمى ئێران له‌ ترسى به‌رینتر بوونى ئه‌و مانگرتنه‌ى تاران، ژماره‌یێک له‌ مانگرتوانى گرتووه‌.
محه‌ممه‌د ئازاد سه‌رۆک ئه‌نجومه‌نى ئه‌سنافى رژیم له‌ ووتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى فارس، گووتى: ژماره‌یێک نار٠ه‌زایه‌تى ئه‌سنافیان کردوه‌ به‌ مانگرتن به‌ هه‌ر٠ه‌شه‌وه‌ مانگرتنه‌که‌ به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن. هێزى ئینتزامى له‌ مه‌سه‌له‌که‌دا ده‌خاڵه‌تى کردوه‌ و ژماره‌یێکى گرتووه‌ و له‌ داهاتوودا بلاو ده‌کرێته‌وه‌ که‌ ئه‌و تاقمه‌ سه‌ر به‌ کوێن. ئه‌و مۆره‌ى رژیم به‌ بێ رێزى کردن به‌ بازاریه‌کان که‌ له‌ دژى دزى و گه‌نده‌ڵى رژیم مانیان گرتووه‌ گووتى: ئه‌و نار٠ه‌زایه‌تى و مانگرتنه‌ له‌لایه‌ن تاقمه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى بازار٠ و لات و به‌ره‌لاوه‌ رێکخراوه‌ که‌ هه‌ر٠ه‌شه‌ له‌ بازاریه‌کان ده‌که‌ن که‌ یا ده‌بێ دووکانه‌کانتان داخه‌ن یا ده‌رگا و په‌نجێره‌کانیان ده‌شکێنین.
یه‌کێک له‌ مانگرتووه‌انى تاران گووتى: رۆژنامه‌ى حکومه‌تى هاوشارى نووسیبووى که‌سانێک که‌ له‌ چه‌ند رۆژى ر٠ابردوودا دووکانه‌کانیان داخستووه‌، له‌ لات و به‌ره‌لا زیاتر نین و به‌شێکیان ده‌لاڵى بازاره‌کان بوون!!! ئه‌و قسه‌ توونده‌ بازاریه‌کانى توور٠ه‌ کردوه‌ و هه‌موومان بر٠یارمان داوه‌ به‌رده‌وام بین له‌ مانگرتن.

16 سال و 1 ماه و 8 روز و 17 ساعت و 15 دقیقه پیش از این

بازاره‌کانى تاران و هێندێ له‌ شاره‌کانى دیکه‌ى ئێران تا ئێستاش داخراون

بازاره‌کانى تاران و هێندێ له‌ شاره‌کانى دیکه‌ى ئێران تا ئێستاش داخراون


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن