تایمز: رژیمى ئێران له هه‌وڵ دایه رێکه‌وتن نامه‌ى عێراق و ئه‌مریکا سه‌ر نه‌گرێ
رۆژنامه‌ى تایمزى له‌نده‌ن نووسى: رژیمى ئێران له هه‌وڵ دایه رێکه‌وتن نامه‌ى ئاسایشى عێراق و ئه‌مریکا تێک بدا.
به پێى ئه‌و رێکه‌وتن نامه‌یه له دواى کۆتایی هاتنى مه‌ئموریه‌تى هێزه‌کانى ئه‌مریکا رێگه به مانه‌وه‌یان له عێراق ده‌دا.
تایمز زیادى کرد: ئه‌حمه‌دى نژاد به به‌رپرسێکى پله‌به‌رزى عێراقى گووتووه، ئێوه ده‌بێ رێگه نه‌ده‌ن به مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق. عه‌لى لاریجانى سه‌رۆکى مه‌جلیسى رژیمیش له باره‌ى کاردانه‌وه‌ى خراپى ئه‌و رێکه‌وتن نامه ووریایی داوه، حه‌سه‌نى کازمى قومى سه‌فیرى رژیم له عێراق، ئه‌مریکاى به هه‌وڵ به سه‌پاندنى ئه‌و رێکه‌وتن نامه به سه‌ر عێراق دا تاوانبار کرد.
ئه‌و رۆژنامه زیادى کرد: به‌لام وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به سه‌فیرى ئێرانى گووتووه: ئه‌و بر٠یاره له‌لایه‌ن خه‌ڵک و پار٠ڵمان و حکومه‌تى عێراقه‌وه گیراوه و به‌غداد چاوه‌روانى هه‌یه بر٠یارهکانى حکوکمه‌تى عێراق له‌لایه‌ن دراوسێکانه‌وه رێزى لێ بگیرێ.
تایمزى له‌نده‌ن بیرى هێنایه‌وه: رژیمى ئێران به‌رده‌وامه له چه‌کدار کردن و بارهێنان و هاوکارى دارایی تاقمه چه‌کداره شیعه‌کانى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بکه‌نه سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مریکا و بریتانیا.