که‌م کردنه‌وه‌ى به‌شه به‌نزینى هاووه‌لاتیان له به‌هاردا
رۆژنامه‌ى جامى جه‌م، له زمان سه‌رۆکى ناوه‌ندى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گواستنه‌وه و سووته‌مه‌نى رژیم رایگه‌یاند که له به‌هارى ساڵى ١٣٨٨ دا به‌شه به‌نزینى ماشینه‌کان که‌م ده‌کرێته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه له زمان محه‌ممه‌د رویانیانه‌وه نووسى: من له‌گه‌ڵ نه‌زه‌رى وه‌زاره‌تى نه‌وت سه‌باره‌ت به دانى ١٢٠ لیتر به‌نزین له مانگێکدا موخالفم و سه‌رۆک کۆماریش له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌زه‌ره‌دایه که ئه‌و رێژه‌یه ده‌بێ که‌م بکرێته‌وه.
به‌پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه ناوبراو هه‌روه‌ها گووتوویه‌تى: به که‌م کردنه‌وه بۆ ٨٠ لیتر به‌نزین له مانگێکدا له ساڵى ١٣٨٨ دا کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌وه زیاتر رێگه‌یێکى دیکه‌مان نیه.