پێشنیارێکى یه‌کگرتووانه‌ى نوێ ئابڵوقه‌ى زیاترى رژیمى ئێران
رۆژنامه‌ى ئینگلیسى (فاینانشال تایمز) که له له‌نده‌ن بلاو ده‌کرێته‌وه، له دروست بوونى به‌ره‌یێکى نوێ بۆ دانانى ئابڵوقه‌ى زیاتر له رژیم هه‌واڵى دا.
به پێى ئه‌و رۆژنامه به‌ناوبانگه ئابووریه، ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانى خه‌ریکى لێکۆڵینه‌وه‌ن بۆ پێک هێنانى به‌ره‌یێکى هاوفکرى، که بتوانن به بێ پشتیوانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئابڵوقه بخه‌نه سه‌ر به‌شى ئابوورى و وزه‌ى رژیمى ئێران.
رۆژنامه‌ى فینانشال تایمز نووسى که دنیس راس، له ر٠اوێژکارانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى باراک ئوباما، پاڵیوراوى دیموکراته‌کان بۆ سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا، له نووسینى ئه‌و پێشنیاره‌دا به‌شدار بووه.