جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دادگایی کردنى سه‌ربازێکى بریتانیایی به‌ تاوانى جاسووسى کردن بۆ رژیمى ئێران

دادگایی کردنى سه‌ربازێکى بریتانیایی به‌ تاوانى جاسووسى کردن بۆ رژیمى ئێران

رۆژى دوو شه‌ممه‌ ٢٢ى ر٠ه‌زبه‌رى ١٣٨٧ـ ١٣ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨، دادگایێکى بریتانیا لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌ په‌روه‌نده‌ى سه‌رجوخه‌یێکى بریتانیایی له‌ دایک بووى تاران کرد که‌ تاوانباره‌ به‌وه‌ى

که‌ کاتى کار کردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یێکى پله‌به‌رزى بریتانیا له‌ ئه‌فغانستان و له‌ دواى وه‌رنه‌گرتنى چونه‌سه‌رى پله‌که‌ى، جاسووسى بۆ رژیمى ئێران کردوه‌.
پشکێنه‌رانى په‌روه‌نده‌که‌ به‌ دادگاى ناوه‌ندى تاوانه‌کانى بریتانیایان گووت: سه‌رجووخه‌ (دانیل جیمز) که‌ له‌ تاران له‌ دایک بووه‌ هاوکات وه‌ک موته‌رجم له‌گه‌ڵ ژنرال ( دیوید ریچارد دز) فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ئه‌فغانستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى رژیمى ئێران له‌ کابول پێوه‌ندى دروست کردوه‌.
له‌ دادگاکه‌دا گووتراوه‌ که‌ ناوبراو په‌یامى ره‌مزى بۆ به‌شى نیزامى سه‌فاره‌تى رژیمى ئێران له‌ کابول ناردوه‌ و به‌وانى گووتووه‌ که‌ من له‌ خزمه‌تى ئێوه‌دام.
جیمز که‌ ٤٥ ساڵیه‌تى تاوانباره‌ به‌وه‌ى که‌ هه‌ل و مه‌رجێکى تایبه‌تى بووه‌ بۆ دانى زانیارى گرینگ به‌ رژیمى ئێران.

16 سال و 1 ماه و 7 روز و 15 ساعت و 32 دقیقه پیش از این

دادگایی کردنى سه‌ربازێکى بریتانیایی به‌ تاوانى جاسووسى کردن بۆ رژیمى ئێران

دادگایی کردنى سه‌ربازێکى بریتانیایی به‌ تاوانى جاسووسى کردن بۆ رژیمى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن