جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

که‌مبوونى ویتامین دى D پێوه‌ندى به‌ نه‌خۆشى پارکینسۆن، وه‌ هه‌یه‌

که‌مبوونى ویتامین دى D پێوه‌ندى به‌ نه‌خۆشى پارکینسۆن، وه‌ هه‌یه‌

لێکۆڵینه‌وه‌ى ده‌سته‌یێک له‌ زانایانى ئه‌مریکایى ده‌رى ده‌خا ٥٥ له‌سه‌دى ئه‌و که‌سانه‌ى تووشى نه‌خۆشى پارکینسۆن، (نه‌خۆشى له‌رزین) بوون هۆکه‌ى ده‌گه‌ر٠ێته‌وه‌ بۆ که‌مبوونى ویتامینD له‌ له‌شیاندا.

زانایانى زانستگاى (ئمورى) ده‌ڵێن سه‌ره‌ر٠اى لێکۆڵینه‌وه‌کان تا ئێستا به‌ ته‌واوى دڵنیا نین که‌ که‌مى ویتامین دى له‌ نه‌خۆشى پارکینسۆن کاریگه‌رى هه‌یه‌. نه‌خۆشى پارکینسۆن به‌هۆى تێک گیرانى سیستمى سه‌ره‌کى (اعصاب)، به‌ ده‌رکردنى ماده‌ى سیمیایى دوپامین له‌ کۆتایى خانه‌کان، دامه‌زراوه‌ى اعصاب له‌کار ده‌خا. گرینگترین نیشانه‌کانى نه‌خۆشى پارکینسۆن، بریتین له‌، له‌رزینى ئه‌ندامانى له‌ش، وه‌ک ده‌ست و پا، که‌م توانایى له‌ جوڵه‌و هه‌ڵسور٠اندا. له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانى پێشوودا هاتبوو که‌ مێشک به‌شێکى ره‌شى هه‌یه‌، له‌کاتى نه‌خۆشى پارکینسۆن ئه‌و به‌شه‌ له‌ مێشکدا که‌ چه‌ند رادارى هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنى ویتامین دى عه‌یب ده‌هێنا، لێکۆڵه‌ر٠ه‌وان ده‌ڵێن ویتامین دى بۆ کارکردن و تواناى ئه‌و به‌شه‌ى مێشک گرینگه‌. له‌رێگه‌ى خواردنه‌وه‌ له‌ش ویتامین دى وه‌رده‌گرا، به‌لام گرینگترین رێگه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ش ویتامین دیى D وه‌رگرا خۆ خستنه‌ به‌ر رۆژ (هه‌تاو)ه‌. که‌مى ویتامین دى ده‌بێته‌ هۆى چه‌ندین نه‌وع سه‌ره‌تان و نه‌خۆشى وه‌ک ام اس و نه‌خۆشى قه‌ند (شه‌کره‌) .

16 سال و 1 ماه و 7 روز و 15 ساعت و 47 دقیقه پیش از این

که‌مبوونى ویتامین دى D پێوه‌ندى به‌ نه‌خۆشى پارکینسۆن، وه‌ هه‌یه‌

که‌مبوونى ویتامین دى D پێوه‌ندى به‌ نه‌خۆشى پارکینسۆن، وه‌ هه‌یه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن