ووتووێژى حه‌وتوونامه‌ى ئالاى ئازادى له‌گه‌ڵ به‌رێز محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دى ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
حه‌وتوونامه‌ى ئالاى ئازادى ئورگانى حیزبی زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان ووتووێژێکى له‌گه‌ڵ به‌رێز محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دى ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
محمد لاجانى: له ساڵى ١٩٧٦ له ناوچه‌ى لاجانى پیرانشار له دایکبووه. خوێندنى پیرانشار ته‌واو کردووه.
ساڵى ١٩٩٣ هاتووه‌ته ناو ریزه‌کانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران. له کۆنگره‌ى ٣ى سازمانى خه‌بات بۆ کومیته‌ى ناوه‌ندى هه‌لأبژێردراوه. ئێستا به‌رپرسی ده‌فته‌رى پێوه‌ندیه‌کانى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێرانه له هه‌ولێر.
***
پ: به‌گشتى هه‌ل و مه‌رجى سیاسیی کوردستانى ئێران چۆن هه‌لأده‌سه‌نگێنن؟
و: کوردستانى ئێران له‌رووى سیاسی و رۆشنبیریه‌وه زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه چووه. هه‌رچه‌ند کوردستانى ئێران به‌نیسبه‌ت ناوچه‌کانى دیکه‌ى ئێران به‌هۆی سیاسه‌تى دژمنکارانه‌ى رژیم، له بارى ئابوورى و خزمه‌تگوزاریه‌وه له‌دواوه‌یه، به‌لام له رووى سیاسیه‌وه له‌پێش ناوچه‌کانى دیکه‌ى ئێرانه‌وه‌یه. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى هاتنه‌سه‌رکاری رژیمى ئاخوندیی ئێرانه‌وه تائێستا، کوردستان مه‌کۆ و سه‌نگه‌رى ئازادیخوازان بووه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌حزابی غه‌یره کوردیش. کورد له کوردستانى ئێران له به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران خۆر٠اگریی کردووه و مه‌شرووعیه‌تى نه‌داوه به‌و رژیمه و له‌و پێناوه‌دا هه‌زاران که‌سى قوربانى داوه. له‌وکاته‌وه تائێستا خه‌باتى گه‌لی کورد بۆ ده‌ستبه‌رکرانى مافه ره‌واکانى به‌رده‌وامه و ئێستا خه‌ڵکى کورد له کوردستانى ئێران زیاتر له رابردوو له‌پێناو وه‌دى هاتنى مافه‌کانیان خه‌بات ده‌که‌ن که ئه‌و تێکۆشانه له مه‌یدانه جیاجیاکان له‌دژى رژیم به‌شێوه‌یێکى به‌رین درێژه‌ى هه‌یه و ئاشکرایه خه‌باتى مه‌ده‌نیانه‌ى خه‌ڵک له قاڵبی ngo کاندا په‌ره‌ى سه‌ندووه، لاوان و خوێندکاران و تێکر٠اى چینه‌کانى خه‌ڵک ته‌نانه‌ت زیندانیه سیاسیه‌کانیش که هێندێکیان چاوهر٠ێی مه‌رگ ده‌که‌ن، سوورن له‌سه‌ر داواکانى گه‌لی کورد و ده‌ستیان داوه‌ته ئیعتراز و نار٠هزایهتى له‌دژی رژیم.
پ: هێزه سیاسیه ئۆپۆزسیۆنه‌کانى کورد چ کاریگه‌رییه‌کیان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى سیاسیی هه‌یه و رۆڵیان چیه؟
و: میلله‌تى کورد له کوردستانى ئێران نزیک به یه‌ک سه‌ده‌یه خه‌ریکى موباره‌زه‌یه‌و له‌و پێناوه‌دا تێکۆشاوه و قوربانیی زۆریشی داوه و نه‌خشی سه‌ره‌کیی هه‌بووه له رووخاندنى رژیمى پاشایه‌تى له‌ئێران. هه‌رچه‌ند ئاکامى ئه‌و خه‌بات و تێکۆشانانه نه‌بووه‌ته هۆی ئازادى و وه‌دى هاتنى ئامانجه‌کانى کورد و نه‌تیجه‌ى زه‌حمه‌ت و خوێن دانه‌کانى گه‌لی کورد به‌ئاکام نه‌گه‌یشت، به‌لام له‌به‌رانبه‌ردا ئهمر٠ۆ گه‌لی کورد زۆر هۆشیارتر له رابردوو هاتووه‌ته مه‌یدان و رۆڵی گرینگى له پرسه سیاسیه‌کانى ناوچه‌که‌دا هه‌یه و کاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌لات وگومانیش له‌وه‌دا نیه که پاش رووخانى رژیمى ئاخوندیی ئێران یه‌ک حزب یان یه‌ک نه‌ته‌وه ناتوانێ کۆنتر٠ۆڵی هه‌موو ئێران به بێ له‌به‌رچاوگرتنى خه‌بات و تێکۆشانى گه‌لی کورد و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانى کوردستان بکات. هێزه سیاسیه کوردیه‌کان ئێستا زۆر ئاسانتر له رابردوو ده‌نگیان به‌ناوخۆی وه‌لات ده‌گا و له‌ووشیارکردنه‌وه و رێکخستنى جه‌ماوه‌رى ناوخۆی وه‌لات رۆڵى به‌رچاویان هه‌یه.
پ: ئاشکرایه له‌نێو خه‌ڵکى کوردستانى ئێران‌دا نار٠هزایهتییهکى به‌رین هه‌یه، ئێوه وه‌ک سازمانى خه‌بات چ نه‌خشێکتان له ئاراسته‌کردنى ئه‌و نار٠هزایهتییانهدا هه‌یه؟
و: هه‌ر له رۆژانى هاتنه سه‌رکاری رژیمى ئاخوندیه‌وه تا به ئهمر٠ۆ، سازمانى خه‌بات شان به‌شانى باقی ئه‌حزابی مه‌جوود له مه‌یدانى موباره‌زه‌دا چالاکیی نیزامى و سیاسی و ته‌شکیلاتیی له ناو خاکى کوردستانى ئێران‌دا هه‌بووه و رێبه‌رایه‌تیی چینێکى گه‌وره‌ى خه‌ڵکى کوردستانى ئێرانى کردووه. ئێمه له رۆژانى سه‌ختى موباره‌زه‌ى چه‌کداری له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران له سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌ى موباره‌زه بووین و سه‌دان پێشمه‌رگه‌مان له‌و پێناوه‌دا شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها له قۆناخى ئێستاى موباره‌زه‌شدا له زۆربه‌ى نار٠هزایهتى و راپێوانه‌کاندا له رێگه‌ى ته‌شکیلات و ئه‌ندامانى ناوخۆوه به‌گوێره‌ى توانا به‌شداری ده‌که‌ین و نه‌خشمان هه‌یه و به ئه‌رکى خۆمانى ده‌زانین، منه‌ت ناکه‌ین و که‌ڵکى حیزبیشی لێ وه‌رناگرین.
پ: له‌نێو هێزه سیاسیه‌کاندا تا چه‌ند کاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى هه‌یه...پێتان وانیه هێزه سیاسیه‌کان له‌مباره‌وه که‌مته‌رخه‌من؟
و: هاوکاری و کاری هاوبه‌ش له نێوان ئه‌حزابی کوردستانى رۆژهه‌لات تا راده‌یێک هه‌یه به‌لام بۆ قۆناخی ئێستاى موباره‌زه زۆر که‌مه و وه‌لامده‌ر نیه... ئێمه پێمانوایه هه‌موو ئه‌حزاب تێیدا به‌رپرسن و نابێ که‌مته‌رخه‌م بن. چونکه هۆی سه‌ره‌کیی نه‌بوونى هاوکارییه‌کى به‌رین و هاوبه‌ش له نێوان ئه‌حزاب، دهگهر٠ێتهوه بۆ ئه‌و کێشه‌و ناکۆکییانه‌ى که به‌هۆی جیابوونه‌وه و لێکترازاندا هاتووه‌ته ئاراوه ئه‌گینا کێشه له‌سه‌ر جه‌وهه‌رى ئایدیا و سه‌لیقه‌ى ئه‌حزاب نیه. به‌لام ئه‌وه‌ى دهگهر٠ێتهوه بۆ سازمانى خه‌بات، ئێمه هیچ کات نه‌ته‌نیا نه‌بووینه‌ته به‌ربه‌ست بۆ هاوکاریی ئه‌حزاب، به‌ڵکوو به‌رده‌وام قسه‌ى خێریشمان بووه بۆ لێک نزیک بوونه‌وه‌ى ئه‌حزاب و هه‌وڵمان داوه میحوه‌رى ئاشتى له‌نێوان هێزه سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران بین و هه‌موو ئه‌حزابیش شایه‌دى نه‌خشی موسبه‌تى سازمانى خه‌باتن له‌وپرسه هه‌ستیاره.
پ: ماوه‌یێکه به‌هۆی مانگرتنى زیندانیه سیاسیه‌کانه‌وه له‌ناو زیندانه‌کانى ده‌وڵه‌تى ئێران‌دا نار٠هزایهتى و کۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى له شاره‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێن، ئایا پێتان وانیه ئه‌مه سه‌ره‌تاى ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که بێت له ئێران‌دا؟
و: خه‌ڵکى وه‌زاڵه‌هاتووى ئێران به گشتى و کوردستان به‌تایبه‌تى، نزیکن بۆ راپهر٠ینێکى سه‌راسه‌رى، به‌لام رێبه‌رایه‌تیێکى مونسه‌جیم و یه‌کگرتوو، خه‌ڵک زیاتر دڵخۆش ده‌کا و ووره‌یان پا ده‌به‌خشێ. راپهر٠ینێکى گه‌وره‌و و سه‌رتاسه‌رى له ئێران بهر٠ێوهیه. کۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى لهر٠ێگهى بایکۆته‌کان ئابووریی رژیمى ئێرانیان دار٠ماندووه. رژیم زۆر له جاران زیاتر بۆ کۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى روون بوه‌ته‌وه که چ مه‌ترسیه‌که بۆسه‌ر ئاشتى و ئارامیی جیهان بۆیه پشتیوانى گۆر٠انى رژیمى ئێران ده‌که‌ن. له‌لایێکى دیکه‌وه رژیم به‌تایبه‌ت دواى هاتنه سه‌رکاری ئه‌حمه‌دى نژاد فشاری زۆری بۆ خه‌ڵک هێناوه و خه‌ڵکى ئێرانى وه‌زاڵه هێناوه و قورسایی سته‌مى زیاتر کردووه. ئه‌وانه هه‌مووى ده‌ستیان وه‌ده‌ستى یه‌ک داوه و که‌ش و هه‌وایێکى له‌باریان ره‌خساندووه بۆ راپهر٠ینێکى به‌رین و جه‌ماوه‌رى. دیاره مانگرتنى زیندانیانى سیاسی له‌ناو به‌ندیخانه‌کانى رژیمدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى شتێکى تازه‌یه له‌مێژووى موباره‌زاتى خه‌ڵکى کورد، هه‌روه‌ها مژده‌یێکى هیوابه‌خشیشه به جوولانه‌وه‌ى رزگاریخوازیی گه‌لی کورد.
پ: مه‌سه‌له‌ى جیابوونه‌وه‌ى چه‌ند باڵێک له ناو هێزه کوردیه‌کانى ئێران‌دا بۆته شتێکى رۆتین و ناوه‌ناوه حزبێک له حزبێک جیا ده‌بێته‌وه... هۆکاری ئه‌و ئینشقاقاتانه چین، ئایا زیان به پرسه گه‌وره‌و چاره‌نووسسازه‌کانتان ناگه‌یه‌نێت؟
و: من پێموایه هۆیه‌که‌ى دهگهر٠ێتهوه بۆ و قه‌بووڵ نه‌کردنى یه‌کتری و دوورکه‌وتنه‌وه له جه‌بهه‌ى شه‌ر٠ له‌گه‌ڵ دژمن و ژیانى ئوردوگانشینى و ده‌ورى نار٠استهوخۆی رژیمى ئێران و کۆمه‌ڵێک حه‌زى شه‌خسی که زۆرجار ته‌نیا لهر٠ێگهى جیابوونه‌وه دێنه‌دیی، بونه‌ته سه‌به‌بی ئینشعاب له‌نێوان ئه‌حزابى سیاسی.... بێگومان ئه‌و جیابوونه‌وانه هه‌روه‌ک پێشتر باس کرا زیانى زۆریان به پرسه گرینگه‌کان یه‌ک له‌وان درووستبوونى به‌ره‌یێکى هه‌مه‌لایه‌نه گه‌یاندووه و گه‌وره‌ترین کۆسپه له‌به‌رده‌م درووستبوونى هاوکاریی ئه‌حزابی سیاسی. به‌داخه‌وه ئه‌و کێشه‌یه به‌رۆکى هه‌موو حیزبه‌کانى کوردستانى ئێرانى گرتووه بۆیه لانیکه‌م له کورتماوه‌دا به‌ریێکى هاوبه‌ش مه‌حاڵه بۆ ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى ئه‌حزابی کوردستانى ئێران له ده‌ورى خۆی کۆ بکاته‌وه.