محه‌ممه‌د حه‌سه‌نى فه‌لاح٠یه زاده له هه‌ل و مه‌رجێکى خراب دایه
محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن فه‌لاحیه‌زاده به‌رێوه‌به‌رى رۆژنامه‌ى داخراوى (اقلام الگلبه) و هه‌واڵنێرى ده‌رکراوى تلویزیونى العاله‌مى رژیم،
که هاوکارى رادیۆ و رۆژنامه خارجیه‌کانى وه‌ک المستقبلى لوبنان و رادیۆ دوبه‌ى کردوه، رێکه‌وتى ١٤ى ر٠هزبهر له دواى نووسینى نامه‌یێک مانگرتنى خۆى ر٠اگهیاند.
ئه‌و رۆژنامه نووسه زیندانیه تووشى نه‌خۆشى تالاسمى (نه‌خۆشى خوێنى) بووه و له ماوه‌ى ٩ رۆژى ر٠٠ابردوودا به‌هۆى مانگرتن له خواردن و پێر٠انهگهیشتنى پزیشکه‌کان به وه‌زعى ناوبرا، که‌وتۆته هه‌ل و مه‌رجێکى خراپه‌وه به هۆى ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى زیندان هیچ بایه‌خێکى پێ ناده‌ن، ناوبراو تووشى فێ و چلک و سه‌ره‌گێژه بووه به‌هۆى گرینگى پێ نه‌دانى به ئه‌نقه‌ستى به‌رپرسانى زیندان، هه‌ل ومه‌رجى ناوبراو خراپتر بووه.
شایانى باسه فه‌لاحیه‌زاده به ٣ ساڵ زیندان و جه‌ریمه‌ى ٣٠ هه‌زار دوولار مه‌حکوم کراوه و ٢ ساڵه له‌و زیندانه‌دایه و یه‌کیک له داواکانى ناوبراو دابین کردنى پارێزه‌ره.